سەرۆك وەزیرانی یۆنان ئامادەیە لەگەڵ ئەردۆغان كۆبێتەوە تورکیە
كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سەرۆك وەزیرانی یۆنان رایگەیاند، "بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكانی نێوانمان ئامادەم لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان كۆببمەوە."

ئەمڕۆ یەكشەممە (11/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە سەرۆك وەزیرانی یۆنان رایگەیاند، “سەرەڕای نیگەرانییەكانم لە سەرۆك كۆماری توركیا بەڵام توركیا جێگەی بایەخە، بەردەوام دەبین لە هێشتنەوەی كەناڵەكانی گفتوگۆ."

لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆك وەزیرانی یۆنان ئاماژەی بەوەكرد، “لە مانگی داهاتوو لووتكەی نافەرمی یەكێتی ئەوروپا دەبەستدرێت، ئەوەش دەرفەتێك دەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەو دیدارە لەگەڵ سەرۆكی توركیا."

سەبارەت بەوەی توركیا پرسی ململانێی سەربازی لە دەریای ئیجە دەورژێنێت، میتسۆتاكیس جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، “من پێم وانییە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە نێوان ئێمە و توركیا رووبدات، بەڵام هۆشداری دەدەم لە وەڵامی یەكلاكەرەوەی هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكەم لە حاڵەتی روودانی ململانێی سەربازی."

لە ماوەی رابردوو پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و یۆنان بە تەواوی ئاڵۆز بووە، لە چەند رۆژی رابردووش توركیا یۆنانی بە تەقەكردن لە كەشتیەكی وڵاتەكەی تۆمەتباركرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین