ئايا كەمال كلیچدارئۆغڵو چاوەڕێی رێگری شەش پارتەكە دەكات؟ شیکاری
له‌م رۆژانه‌دا كه‌مال كليچدارئۆغڵو، سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە) زۆر به‌چڕى كارده‌كات، دره‌نگانى شه‌و ڤيديۆ تۆمارده‌كات، لە رۆژدا به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كات، له‌ سۆشيال ميديا زۆر چالاكه‌، له‌لايه‌كى تر كارى سه‌ره‌كى قسە گوتنە ‌ رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، به‌ڵام ئەوانەی مەبەست نييە، بەڵكو مەبەستی سەرەكی خۆ كاندید كردنە.!

كەمال كلچدارئۆغلۆ بڕیاری خۆی بۆ بوون بە كاندیدی سەرۆك كۆمار داوە، سەرۆكى جه‌هه‌په‌ چاوه‌روان ده‌كات كه‌س لە به‌رانبه‌ري خۆى كانديد نه‌كات، هه‌ر خودى  خۆشى بڕيارى داوه‌ ڕێگرى لەوە بكات ئه‌كرەم ئيمامئۆغڵو  و مه‌نسوور ياڤاش خۆيان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار  كانديد بكەن، بەڵام ئەگەر كلبچدار خۆى بۆ پۆستى سەرۆك كۆمار كانديد پێويسته‌ چەند شێك بكات، سەرەتا دەبێت بزانین خۆكانديدكردن مافى ته‌واوى خۆيتى، كليچدارئۆغڵو به‌ ‌بوێريه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت دەكات، چو‌نكه‌ به‌ برياره‌وه‌ جووڵە دەكات،‌ لەو قۆناغەی ئێستا‌ ناوخۆى جه‌هه‌په‌ گه‌يشتونه‌ته‌ بارودۆخێك كه‌ نا‌توانن له‌سه‌ر كانديدكردنى كەسێك سه‌رۆك كۆمار شه‌ر بكه‌ن، يه‌ك ساڵ پێش ئێستا لە راپرسیەكان ناوى ئه‌كرەم ئيمامئۆغڵو و مه‌نسور يا‌ڤاش  له‌ ريزى سێ يه‌كه‌مه‌كان بوو،  كليچدارئۆغڵو له‌ پله‌ى حه‌وته‌مدا بوو، بەڵام ئێستا ئيمامئۆغڵو له‌ پله‌ى حه‌وته‌م دايە، كليچدار ئۆغڵو گه‌يشتە سێ يه‌كه‌مه‌كان، ئەوەش بەرەو پێشچوونێكى گەورەيە. 

 كێ ده‌بێته‌ سه‌رۆكى گشتى جه‌هه‌په‌ 

په‌پێى ياسا هيچ زۆرلێكردن نييه‌، به‌ڵام هه‌ركاتێك كليچدار ئۆغڵو خۆى بۆ سه‌رۆك كۆمار كاندیك بكات، لە سەرۆكایەتی گشتی جەهەپە لاده‌چێت، به‌پێى مادده‌ى (48)ى په‌يره‌وى ناوخۆى جه‌هه‌په‌ ده‌بێت له‌ ماوه‌ى (45) رۆژدا ئەو حزبە كۆنگره‌ى ناياسايى ببه‌سترێت، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ڵبژاردن جه‌هه‌په‌ خۆى له‌م ململانێى كۆنگره‌ به‌ دوورگرتووه‌ پلانى وايه‌ بێگومان ئه‌گه‌ر بۆ سه‌رۆك كۆمار هه‌لبژێردرێت، له‌پاش هه‌لبژاردن ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى بداتە پارتەكەى، بەهۆى كليچدارئۆغڵو خۆى بۆ كانديديى سه‌رۆك كۆمار ئاماده‌كردووه‌، ده‌يه‌وێت دوو بوار دابڕێژێتەوە. 

يه‌كه‌م، ئايا له‌پاش كليچدارئۆغڵو كێ ده‌بێته‌ سه‌رۆكى گشتى جه‌هه‌په‌؟ 

هەندێك باس لەوە دەكەن، “كليچدارئۆغڵو له‌پشته‌وه‌ فايك ئۆزتراكى بۆ سه‌رۆكايه‌تى نيشان كردووه‌، به‌ڵام ناوه‌كانى ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو و ئۆزگور ئۆزێل و ئۆغوز كان باسيان لێوه‌ ده‌كرێت." سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى جانان كفتنجيۆئۆغڵو‌ سياسه‌تی لێ قەدەغەكراوە، بەڵام واباس ده‌كرێت بچێته‌ نێو ململانێى سه‌رۆك كۆماريش و كاريگه‌رى ده‌بێت.

فايك ئۆزتراك يان ئيمامئۆغڵو؟ 

لەدواى نزييكبوونەوەى ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو له‌ كليچدارئۆغڵو، باس لەوە ده‌كرێت،‌ "سەرۆكى شارەوانى ئيستەنبۆڵ خۆى بۆ سه‌رۆكايه‌تى جه‌هه‌په‌ كانديد ده‌كات". به‌ڵام ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ كليچدارئۆغڵو‌ بير له‌ ئيمامئۆغڵو ناكاته‌وه‌، له‌پاش كانديدكردنيشى بۆ سه‌رۆك كۆمارى نايه‌وێت ئيمامئۆغڵو له‌ناو سه‌رۆكايه‌تى جه‌هه‌په‌ هەبێت، چونكه‌ متمانه‌ى پێی نييه‌، پێيوايە ئيمامئۆغڵو حزبه‌كه‌ى له‌ژێر ده‌ستى ده‌ردێنێت، سوله‌يمان ديميرل ‌به‌رامبه‌ر تانسو چيله‌ر و تۆركۆت ئۆزال به‌ مه‌سعود يڵماز دۆرا، كليچدارئۆغڵو ئه‌و كات به‌دواى ئه‌م قۆناغه‌ ده‌گه‌را، بۆیە كليچدارئۆغڵو وه‌ك ناوێكى متمانه‌ پێكراو پاڵپشتى ئۆزتراك ده‌كات.

كلیچدار رێگە نادات ئیمامئۆغلۆ ببێتە سەرۆكی جەهەپە

دووه‌م، ئەگەر كانديدى شەش پارتەكە پۆستى سەرۆك كۆمارى بەدەستهێنا وڵات چۆن بەرێوە دەبەن؟ ئايا كلیچدار چاوه‌روانى رێگرى له‌ شه‌ش پارته‌كه‌ ده‌كات؟ 

بەدڵنياييەوە بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌موو شتانه‌ ببێتەدى ده‌بێت سه‌ره‌تا ئەم شەش پارتە كليچدارئۆغڵو  وه‌ك كانديدى سه‌رۆك كۆمار به‌رانبه‌ر ئه‌ردۆغان ديارى بكەن و سەركەوێت، ئایا كليچدارئۆغڵو چاوه‌رێ دەكات ئه‌م شه‌ش پارتە رێگری لێ بكەن؟ ئايا نيگه‌ران نييه‌ له‌ كانديدى هاويه‌شى ميراڵ ئەكشينار و كه‌ره‌موڵائۆغڵوكه‌ رێگربن له‌ كانديد بوونى؟ ئايا كێشە لەو‌ شه‌ش پارتەنييە. 

له‌لايه‌ك ميراڵ ئه‌كشنار ده‌لێت، "كانديدى هاوبه‌شى ئێمه‌ كليچدارئۆغڵۆيه‌، له‌لايه‌كى تر ته‌مێل كه‌ره‌موڵائۆغڵو ناو‌ى عه‌بدوڵا‌ گولی دووباره‌ خستۆته‌وه‌ نێو گۆره‌پانه‌كه‌، عه‌لى باباجان ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر كانديدى هاوبه‌شمان نه‌بێت من ده‌بمه‌ كانديدى سه‌رۆك كۆمار، واتا ئايا ده‌مارگيرى ده‌كات؟ له‌لايه‌كيش كه‌مال كليچدارئۆغڵو ده‌لێت، "چاوه‌رێى هيچ رێگيريه‌ك لە چوارده‌وره‌ نزيكه‌كانم و شه‌ش پارته‌كه‌ ناكه‌م، هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌كانى تر ده‌ڵێن، ئ"ێمه‌ رێگرى له‌ كانديدى هاوبه‌ش ناكه‌ين." 

رازی نەبوونی دوو سەركردە

كليچدارئۆغڵو ئه‌و په‌يامانه‌ى له‌ لايه‌ن چوارده‌ور و نزيكه‌كانى له‌م رێگه‌يه‌وه‌ پێگەيەوە، به‌ڵام پێموايە، "له‌ ناوشه‌ش پارته‌كه‌ دوو سه‌ركرده‌ بۆچوونيان وايە، ئه‌سته‌مه‌ كليچدارئۆغڵو بەرانبەر ئەردۆغان سه‌ربكه‌وێت." 

تا ئێستا عەبدوڵا گول ناوێكی پێشنیاركراوە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار

ئەردۆغان بۆچى سەردانى مزگەوت دەکات؟

رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى تورکیا، له‌مانگى موحه‌ره‌م له‌ ئه‌نقه‌ره‌ى سه‌ردانى مزگه‌وتێکى ئەو شارەى کرد. سەبارەت تێروانینى خەڵک بۆ ئەو سەردانیەى ئەردۆغان بۆ مزگەوت، ناوەندى ئۆپتيمار بۆ توێژینەوە له‌ (14 و 15)ى ئابى ئەمساڵدا، راپرسییەکیان ئەنجامدا، کە تێیدا دوو هەزار هاووڵاتى تورکى بەشداربوون و وەڵامى پرسيارى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بۆ مزگه‌وت  چۆن دەبینین دایەوە.  

ئه‌وانه‌ى به‌شداريان له‌ راپرسيه‌كهدا‌ كردبوو، سەبارەت بەو سه‌ردانه‌ى ئه‌ردۆغانى بۆ مزگەوت لە  مه‌راسيمى يادى حاجى به‌كتاش ڤێلى، به‌شداربوانى راپرسییەکە به‌شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنى له‌ (45%) ده‌نگيان دابوو،  هه‌ندێكيان به‌ نێگه‌تيف وه‌سفيان كردبوو، هەروەها له‌ (23.2%) ده‌نگيان دابوو،  له‌ (31.8%) ده‌نگيان به‌ (بڕيارم نەداوە) ده‌نگيان دابوو.

نووسینی: عەبدولقادر سێلڤی

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین