یەحیا ئیسحاق: قەبارەی بازرگانی ئێران و عێراق گەیشتۆتە (10) ملیار دۆلارە ئابووری
یەحیا ئیسحاق، سەرۆكی ژووری هاوبەشی بارزگانی ئێران و عێراق رایگەیاند، "پێشبینی دەكەین ئەمساڵ قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران بگاتە (10) ملیار دۆلار."

ئەمڕۆ چوارشەممە (14/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (بەغدا تودەی) بڵاویكردەوە، یەحیا ئیسحاق لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دانانی سیاسەتی پەرەپێدانی هاوئاهەنگی ئاربووری نێوان عێراق و ئێران رایگەیاند، "دیپلۆماسیەتی ئابووری رۆڵی سەرەكی لە هەموو بوارەكانی حكومڕانی هەیە، پێویستە هەنگاوی جددی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی دیپلۆماسی لە سەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بندرێت."

سەبارەت بە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ عێراق ئیسحاق رایگەیاند، "پەیوەندی ئابووری ئەمنی و هەڕەشە دەرفەتەكان بۆ هەردوولا پەیوەستن بە یەكتری، بەهۆی ئەو توانا گەورەی هەردوو وڵات چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بگاتە (10) ملیار دۆلار."

سەبارەت بە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی كورد سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێران گوتی، "پەیوەندی ئابووری لەگەڵ هەرێمی كوردستان باشە، بە شێوەیەك هەردوولا بۆ فراوانكردنی ئاڵۆگۆڕی بارزگانی دوولایەنەخاوەنی توانایەكی باشن."

لەلایەكی ترەوە، سەنجابی شیرازی، ئەمینداری ژووری بازرگانی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران رایگەیاند، "ئامانجمان ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بگاتە (20) ملیار دۆلار، لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوو نۆ ملیار دۆلار بوو، ئەمساڵ فروان بووە گەیشتۆتە (10) ملیار دۆلار."

لەدوای رووخاندنی رژێمی عێراق پەیوەندی بازرگانی عێراق و ئێران بە شێوەیەكی بەرچاو گەشەی كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین