ئەزموونی چیچان لە دوورگەی كریم دووبارە دەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان
سێرگی ئەكسینۆڤ، سەرۆك كۆماری نیمچە دوورگەی كریم رایگەیاند، "هاوشێوەی كۆماری چیچان یەكەی سەربازی خۆبەخش بۆ جەنگی ئۆكراینا دروست دەكەین."

ئەمڕۆ هەینی (16/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە دوای ئەوەی سەرۆكی چیچان دوای لە ناوچەكانی سەر بە رووسیا كرد، خەڵكی خۆبەخش ئامادە بكەن، سەرۆك كۆماری نیمچە دوورگەی كریم رایگەیاند، "پشتیوانی تەواوی رەمەزان قادریۆڤ، سەرۆكی چیچان دەكەم، بۆ مەشقپێكردنی خۆبەخشەكان لە ناوچەكان، دەبێت هەموو هەوڵێكمان بخەینەگەڕ بر شكسهێنانی نازییەكان و زووترین كات ئاشتی بۆ ئەو ناوچەیە بگێڕێینەوە."

لە بەشێكی تری قسەكانی رایگەیاند، "هەموو ناوچەكان بەو ئاڕاستەیە كاردەكەن و خۆبەخش رەوانەی دوورگەی كریم دەكەن، ئێستا زیاتر لە هەزار و (200) خۆبەخش گەیشتۆتە كریم، دوو لیوای تر دروستدەكرێت، هەموو پێداویستی پەیوەندی و هەواڵگریمان بۆ ئامادەكردوون، سووریا لەسەر پاراستانیان تا ئەوكاتەی بەتەواوی خۆیان ئامادە دەكەن، هەریەك لە ئێمە دەتوانێت بەشداری ئەو جەنگە بكات، چونكە دۆزەكەمان هاوبەشە." 

لە چەند رۆژی رابردو رەمەزان قادریۆڤ رایگەیاند، "داوا لە سەركردەكانی یەكێتی رووسیا دەكەم چاوەڕوانی راگەیاندنی دۆخی لەناكاو لە كرملین نەكەن، یاخود دانەنیشن چاوەڕوانی كۆتاییهاتنی جەنگی ئۆكراینا بكەن، بۆیە پێویستە لەسەریان كە توانی ئامادەكردن و مەشقكردنیان هەیە، پێویستە یەكی هەزار كەس مەشق پێ بكەن و بۆ ئەم جەنگە رەوانەی بكەن، دەبێت بەكردەیی پاڵپشتی دەوڵەت بكەن، نەك لە رێگەی وتار و رێپێوان بێت، بەڵكو دەبێت لە ڕێگەی سەربازییەوە بێت."

لای خۆشیەوە قادریۆڤ جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئامادەكردنی هەزار كەس بۆ هەموو ناوچەیەك ژمارەیەكی كەمە، بەڵام لەسەر ئاستی گشتی (85) هەزار كەس دەكات، ئەوەش وا دەكات بە كورترین ماوە ئۆپراسیۆنێكی تایبەت ئەنجام بدەن.

دوورگەی كریم سەر بە ئۆكراینایە لە ساڵی (2014) رووسیا هێرشی كردە سەر ئەو ناوچەیە و داگیركی كردووە، بەشێك لە دانیشتوانی ئەو دوورگەیە توركن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین