رۆژنامەنووسێكی تورك: عەلی باباجان و دادو ئۆغلۆ شكستیان هێنا تورکیە
عەبدوڵا شالینداغ، رۆژنامەنووسی تورك رایگەیاند، "ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی ئایندە و عەلی باباجان، سەرۆكی دیموكراسی و پێشكەوتن، كە لە ئاكپارتی جیابوونەوە، شكستێكی گەورەیان تووش بوو."

ئەمڕۆ دووشەممە (26/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (زەمانی توركی) بڵاویكردەوە عەبدوڵا شالینداغ رایگەیاند، "هاوپەیمانی شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەكە هیچ پڕۆژەیەكی نەبوو بەڵێن بێت بە جەماوەر، جگە لە لێتێگەیشتن لەسەر گێڕانەوەی سیستەمی پەرلەمانی."

ئەو رۆژنامەنووسە لە بەشێكی تری قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "هیچ گۆڕانكارییەكان لە ئاسۆ دیار نییە، هەموو پارت و سەركردەكان گەیشتینە ئەو بڕوایەی بەتەنیا ناتوانن بچنە هەڵبژاردن، بۆیە لە دەوری مێزێك كۆبوونەوە، داود ئۆغلۆ و عەلی باباجان و كەرموڵا ئۆغلۆ، سەرۆكی پارتی سعادەت ناتوانن بە تەنیا بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن، ئەو سێ پارتە موحافیزكارن، ناتوانن لە (5%) دەنگەكان زیاتر بەدەستبهێنن، بۆیە پەنایان بردۆتە بەر هاوپەیمانی شەش پارتەكە.

بە بۆچوونی ئەو رۆژنامەنووسە جیاوازییەكی زۆر نێوان ئەو پارتە موحافیزكارانەی توركیا و پارتەكانی تر جگە لە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) هەیە، رێژەی دەنگی هەر شەش پارتەكە پێكەوە لە پارتەكەی ئەردۆغان كەمترە.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژە بەوە دەكات، "ئەردۆغان بەپرسیارێتی هەر ئەنجامێكی نەرێنی دەخاتە ئەستۆی پارتی دیموكراسی و پێشكەوتن و پارتی ئایندە، چونكە ئەوان ئاستی سەركەوتنی ئاكپارتی لە رابردوو دەزانن."

سەبارەت بە رێژەی دەنگەكانیش شالینداغ دەڵێت، "رێژەی دەنگەكانی ئاكپارتی لە (35%) ئەوەش لەكاتێدایە رێژەی دەنگەكانی جەهەپە لە (25%) تێپەڕ ناكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین