گروپی دادپەروەری عەلی كەناڵی ئاسمانی ئیران هاك دەكەن ئێران
گرووپی (دادپەروەری عەلی) كە لە چوارچێوەی خۆپیشاندەرانن كەناڵی ئاسمانی ئێرانیان هاك كرد، پێشتریش ئەو گرووپە كامێكراكانی گرتووخانەی ئەوینیان هاك كردبوو.

ئەمڕۆ یەكشەممە (نۆی/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە گرووپێكی چالاكوانی ئێرانی لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەكانی دژ بە گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی هاككردنی كەناڵی ئاسمانی ئێرانیان گرتەئەستۆ. 

لەكاتێدا عەلی خامنەئی، رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانی قسەی بۆ كۆمەڵێك لە ئامادەبوونان دەكرد، هاككەرەكان وێنەی سێ ئافرەتی كوژراویان پەخش كرد، لەگەڵ دروشمی (ژن، ژیان، ئازادی).

چالاكوانان لەسەر شاشەی كەناڵەكانە پەیامێكیان نووسی كە ناوەڕۆكەكەی بریتی بوو لە (دەستی ئێوە بە خوێنی گەنجەكانمان سوورە).

لەدوای هاككردنی ئەو كەناڵە دەزگا راگەیاندنەكان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە دەرەوەی ئێران لەسەر ئاستێكی فراوان ڤیدیۆكانی چركەساتی هاككردنی ئەو كەناڵەیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە.

گرووپی دادپەروەری عەلی بەرپرسیارێتی خۆیان لەو هاك كردنە راگەیاند و لە سەر شاشەكە نووسیان، "وەرن بۆ پاڵ ئێمە و راپەڕن."

لەبەرانبەر ئەو هاككردنە ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردەوە، "بەكرێگیراوانی دژ بە شۆڕشی ئێرانی بۆ چەند چركەیە كەناڵی ئێرانیان هاككرد."

پێشتریش لە ساڵی رابردوو ئەو گرووپە كامێراكانی چاودێری گرتووخانەی ئەوینیان هاك كرد، كە لە گرتە ڤیدیۆكان مامەڵەی خراپی كارمەندانی گرووتوخانەكە لەگەڵ زیندانیان دەردەكەوێت، كە بەو هۆیەوە دەسەڵاتدارانی ئێرانی رووبەڕووی شەرمەزاری گەورە بوونەوە، بەوەش سەرۆكی دەستەی زیندانیان ناچاربوو داوای لێبووردن بكات.

لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو بەهۆی گیان لەدەستدانی ژیانی ئەمینی خۆپیشاندانەكان زۆربەی شارەكانی ئێرانی گرتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین