گـۆڕانـی کـەش و هـەوا و دیـدگـای کۆمـپـانـیـاکـانـی نـەوت و گـاز لـە پـۆسـت کـۆرۆنـا شیکاری ئابوری
سەرکردەی 2500 بواری ووزە لە 158 وڵات، دیدگاکانیان بۆ داهاتووی نەوت و گاز دەخەنەڕوو، دوای لێکەوتە نێگەتیڤەکانی کۆرۆنا لە کەرتی وزە، پلانی وڵاتە بەرهەمهێن و بەکاربەرەکان بۆ (وزەی، دۆستی ژینگە) چڕتر دەبێتەوە.

ئامادەکردنی نوچەنێت

سەرەتاییەکانی ساڵی 2020 لە زۆربەی ڕاگەیاندن و وپێگە جیهانییەکان، بە تایبەت ئەمریکا و ئەورووپا، گرنگی زۆر بە پرسەکانی وزە و ژینگە دەدەن، تیشک خستە سەر گۆڕینی سەرچاوەکانی وزەی کاربۆنی، بۆ وزەی پاک(دۆستی ژینگە) لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بازاڕەکانی وزەیان گەرمتر کردووە، بـە واتـایـەکـی تـر، کۆرۆنا سیاسەت و دیدگای نوێی کۆمپانیاکانی وزەی داهێنا. 

  • دیدگای وڵاتان بۆ داهاتووی وزە و گۆڕانی کەش و هەوا 

کۆربەندی تایبەت بە گۆڕانی کەش و هەوا (COP26)، کە ساڵانە لە وڵاتی جیا دەبەسترێت، ساڵی 2020 بە هۆی پەتای کۆرۆناوە، ئەنجامنەدرا، بڕیاروایە لە کۆتاییەکانی 2021ـدا، کۆربەندەکە دەست بە کارەکانی بکات، لە ڕاپۆرتێکی تایبەت بە ئەجێندای کۆربەندەکە، چەندین زانیاری دەربارەی بارودۆخی گۆڕانی کەش و هەوا و تێچوەکانی ئەو بوارە لە 20 ساڵی تر خراوەتەڕوو. 

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە ساڵی 2020، تەنیا 70 میلیار دۆلار، بۆ بەڕەنگاربوونەوەی لێکەوتەکانی گۆڕانی کەش و هەوا، خەرجکراوە لە سەرتاسەری جیهاندا، ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشبینیی دەکرێت جیهان پێوسیتی بە 300 میلیار دۆلار لە 2030 و 500 میلیار دۆلار لە 2050 هەبێت، بۆ پاراستنی ژینگە لە کارەساتی نەخوازراو. 

بۆ ئەو مەبەستە لە کۆربەندەکەدا، 40 ڕێکخراوی جیهانی پرۆەژەکانیان بۆ پاراستنی گیانی 4 میلیار دانیشتووی گۆی زەوی دەخەنەروو، شارەزایانی بواری ژینگە و وزە،  ڕکابەری زلهێزەکان بە فاکتەری سەرەکی، خێرایی گۆڕانی کەش و هەوا بەرەو کارەسات دادەنێن، بەڵام لە پۆست کۆرۆنا ئاسایشی وزە و دابینکردنی جۆری وزە، بۆ وڵاتەکانیان گۆڕانکاری بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە. 

 لێکەوتەکانی کۆرۆنا گۆڕانکاری تەواوی بەسەر دارێژەرانی سیاسەتی وزە و پاراستنی ژینگە هێنا.

ئەنجوومەنی وزەی نێودەوڵەتی، ڕاپۆرتێکی لە ژێر ناونیشانی، (چاودێری کردنی کێشەکانی وزەی جیهانی) لە 2021ـدا بڵاوکردەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا زیاتر لە 2500، سەرکردەی بواری وزە لە 108 وڵاتی جودا کاریان، بۆ داڕشتنی سیاسەت و دیدگای داهاتووی وزە خستووەتەڕوو.

سەرکردەکانی جیهان هاوڕان، لە پێکەوە کارکردن بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستن بە وزەی کاربۆنی، بەڵام زۆری تێچووەکانی وزەی پاک، ئاستەنگی خستووەتە بەردەم پلانە دارێژاوەکان، لە ساڵی 2020، بە هۆی ئەو زیانەی لە ئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت بە کەرتی وزە کەوت. 

تێچووەکانی بەرهەمهێنانی وزەی پاک بە ڕێژەی 20% زیادیانکردووە، ئەم هەڵکشانە دەرخەری ئەو ڕاستیانەن، کە (گـــۆی زەوی) لە ساڵانی داهاتوو، بە دەست پیس بوونی ژینگەیەوە دەناڵێت، لێ قەیرانە ئابوورییەکانی ڕێگر دەبن لە پەرەپێدانی زیاتر بە وزەی دۆستی ژینگە، چونکە تێچووەکانی سێ بەرامبەر زیادیکردووە، بە تایبەت لە پۆست کۆرۆنادا. 

ئەم زیادبوونەی ڕێژەی تێچووەکان، ئەگەرەکانی بەردەم پێشخستنی پرۆژەکانی وزەی نوێ بووەوە،  وزەی (بـــا)، کەمتر دەکەنەوە، ئەنجوومەنی وزەی جیهانی لە ڕاپۆرتەکەدا، نموونەیەکی لە سەر زۆری تێچووی وزە جێگرەوە خستووەتەڕوو. 

بەرپرسی تۆڕی کارەبایی تەکساس، کە لەلایان کۆمپانیای ئیکۆرت بەڕێودەبردرێت، لەبارەی تێچووەکانی پرۆژەی نوێ بووەوەی کارەبایی گوتی: "بەهۆی پرۆژەی بەرهەمهێنانی کێڵگەی کارەبایی دۆستی ژینگە، ڕێژەی 17%ـی، کارەبای ویلایەتی تەکساس لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیە دابین دەکرێت." 

تێچووی گشتی ئەو پرۆژەیە 7 میلیار دۆلارە، بەڵام کرێی پێدانی کارەبا بەرزبووەتەوە، بە هۆی زۆری تێچووی پرۆژەکە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە زیادبوونی سەرچاوەکانی، وزەی دۆسـتـی ژیـنـگـە، بە مانای پشتکردن لە وزەی کاربۆنی نایەت، چونکە ئاستەنگی ئابووری قورس لە بەردەم ئەو پرۆسەیە بوونی هەیە.

خەرجیەکان بەرهەمهینانی جۆرەکانی وزە

 

  • پـلانـی کـۆمـپـانـیـاکـانـی وزە و دۆخـی کـەش و هـەوا 

لەسەردەمی پەتای کۆرۆنا، زۆربەی کۆمپانیا زلهێزەکانی وزە، بەڵێنی هەنگاونانیان، بۆ (سفر ڕێژەی کاربوۆنـ)ـی داوە، بە تایبەت  کۆمپانیا گەورەکانی نەوت لە ئەورووپا، لە نێوانیاندا BP, Shell, Total, Eni٫ Equinor, and Repsol، پلانیان گەیشتنە بە بەرهەمهێنانی وزەی دۆسـتـی ژیـنـگـە، لە 2050 یان پێش ئەو کاتە. جگە لەوەی لەژێر سۆگانی بەرەو جیهانێکی سەوز، کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، پلانەکانی بۆ داهاتووی ژینگەی وڵەتاکانیان خستەڕوو. 

لەو پرسەدا، هەوڵەکانی کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا لە ڕکابەرە ئەورووپاییەکان هێواشترە، بۆ گەیشتن بە وزەی خاوێن، لێ دوو کۆمپانیای سەرەکی ئەمریکایی لە کۆتایی ساڵ، پلانەکانیان، بۆ بەرهەمهێنانی وزەی دۆستی ژینگە خستەڕوو.

کۆمپانیایە ئەمریکییەکان، ConocoPhillips و Occidental  دوو کۆمپانیای سەرەکین، بۆ ڕاگەیاندنی پلانی سفر کاربۆنی. ConocoPhillips، لە ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، پلانی کۆمپانیایەکی، بۆ گەیشتن بە بەرهەمهێنانی (وزەی سـفـر کـاربـۆنـی)، لە 2045 بۆ 2050 ڕاگەیاند، هاوکات ئاشکراکردنی پلانی ژینگە پارێزی کۆمپانیاکەیان بەستەوە بە ئامانجە سەرەکییەکانی (ڕێککەوتننامەی پاریس). هەروەها کۆمپانیای Occidental، لە نۆڤەمبەری هەمان ساڵ لە پێناو پاراستنی ژینگەی گۆی زەوی لە بەرزبوونەوەی دوو پلەی سیلیزی، پرۆژەکانی کۆمپانیاکەی، بۆ وزەی پاک لە 2050ـدا خستەڕوو. 

سەبارەت بە کۆمپانیاکانی Exxon  و Chevron، تـاوەکـوو ئێستا پلانی کۆمپانیاکانیان، بۆ گەیشتن بە (سفر کاربۆن) ڕانەگەیاندووە، بەڵام هاوشێوەی کۆمپانیاکانی تری ئەمریکی هەوڵ، بۆ کەمکردنەوەی وزەی کاربۆنی دەدەن. 

بـە گـشـتـی، ڕێژەی بەرهەمهێنانی وزەی دۆستی ژینگە، لە جیهان لە هەڵكشانی بەردەوامە، کێڕڤی ئەو زیادبووەنەوە بە درێژایی ساڵەکانی سەدەی بیست و یەکەم بە ڕوونی دەردەکەوێت.

سەرچاوەی داتاییەکان: statistica

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین