سزاكانى ئەمەريكا بۆ سەر چەند بانكێك بەهاى دۆلارى بەرزكردەوە ئابووری

نوچەنێت

هەفتەى رابردوو ئەمەريكا سزاى بەسەر (14) بانكى عێراقى دا سەپاند، بەهۆيەوە نرخى دۆلار بەرانبەر دراوى عێراقى بەشێوەيەكى بەرچاو بەرزبۆوە، تا ئێستا نەيتوانيووە كۆنتڕۆڵى بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (26/تەمووز/2023) نرخى دۆلار جارێكى لە بازاڕەكانى هەرێم و عێراق بەرزبۆوە، ئەمڕۆش جارێكى تر نرخى (100( دۆلار لە بازاڕەكانى هەولێر بە (155) هەزار و (200) دينانى عێراقى مامەڵەى پێوەكرا.

سەبارەت بە سزاى نوێش ئیحسان شەمەری، سەرۆكی سەنتەری بیركردنەوەی سیاسی لە چەند رۆژى رابردوو پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و گوتویەتی، "شەش بانكی نوێی عێراق لە بازنەی چاودێری ئەمریكان بۆ ئەوەی بخرێنە لیستی سزادانەوە، ئەمەیش زەبرێكی نوێیە لە هێزی گەندەڵی ناوخۆیی و دەرەوە دەدرێت".

پێشتر بەرپرسانی ئەمریكا دووپاتیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە ئەم سزایانە هیچ كاریگەرییەكیان بۆ ئابووری عێراق نییە، چونكە ئەو (14) بانكە بنەمای داراییان تەنیا(1.29%) دارایی عێراق پێكدەهێنن.

 بانكى ناوەندى عێراق رۆژانە (100) دۆلار بە (131) هەزار دينار بە هاووڵاتيان دەفرۆشێت، بەڵام تا ئێستا حكومەتى عێراق نەيتوانيووە نرخى دۆلار لە بازاڕەكانى عێراق بەو نرخەى لە بانكەكان دابەشى دەكات جێگير بكات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین