چەك و ڤاکسین، پەیوەندییەکانی ڕووسیا و هیندستان بەهێزتر دەکەن ئابووری جیهان
دوای سەردانی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، بۆ بۆ بەشێک لە وڵاتانی کەنداو، سێرگی لاڤرۆڤ سەردانی هیندستانی کرد و، هەماهەنگی ئەو دوو وڵاتەیە لە بەهێزبوونی پەیوەندی بازرگانی، پیشەسازی و دابینکردنی ڤاکسینی ڕووسیا بۆ هندستان دووپاتکردەوە.

نوچەنێت

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەروەی ڕووسیا لەگەڵ هاوتا هیندیەکەی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی پشتیوانییە فرە لایەنەکانی ڕووسیای، بۆ وڵاتی هیندستان دووپاتکردەوە و، ڕایگەیاند: "ڕووسیا هیچ دوو دڵییەك لە پەیوەندییەکانی هیندستان نابێت، بۆ ئەوەی لە ژێر فشارەکانی ئەمریکا کار لەگەڵ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێمەدا نەکات". 

هەروەها، گوتی: "ئێمە جەختمان لە بایەخدانمان بە پەرەپێدانی هاوکاری (سەربازی ــ تەکنیکی) کردەوە، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی حوکوومی هاوبەش لە نێوان هیندستان و ڕووسیاوە پێکهاتووە، لە پێناو داڕشتنی پلانی تۆکمە، لە دابینکردنی کەرەستە و دیاریکردنی تێچووە سەربازییەکانی چەکی ڕووسیا بۆ هیندستان و، بەرهەمهێنانی چەکی ڕووسی لە ناو خاکی هیندستان." 

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لە درێژەی قسەکانیدا، ئاماژەی بە سزاکانی ئەمریکادا، کە لە بەرامبەر هەر ولاتێکدا دەیسەپێنێت، کاتێک ڕێککەوتنی سەربازی لەگەڵ ڕووسیا واژۆ دەکەن، بەڵام هەڵوێستەی هیندستان تەواو ڕوونە،  لەو بارەیەوە لاڤرۆڤ گوتی: "هەموومان دەزانین کە خواستی ئەمریکا لەو سزایانە چیە و، هیندستانیش دەزانێت، بەڵام با ئەمڕۆ باسی ئەو کارەی ئەمریکا نەکەین."

شـایـەنـی بـاسـە، وڵاتی هیندستان لە ساڵی 2015، خواستی وڵاتەکەی بۆ کڕین و بەدەستهێنانی سیستەمی موشەکی ئێس-400ـی، ڕووسیا ئاشکرا کرد، هاوکات گرێبەستێکی بە بڕی 5,43 میلیار دۆلار، بۆ دابینکردنی پێنج سیستەمی لەو جۆرە واژووکرد، هەروەها لە کاتی سەردانیکردنی ڤلادمیر پوتین، بۆ هیندستان لە 2018ـدا، بەشێک لەو سیستەمە تاقیکرانەوە، ئەمەش تووڕەیی ئەمریکایی لێکەوتەوە و، حوکوومەتی واشنتۆنی ناچار کرد هەڕەشە لە هیندستان بکات، لە سەپاندنی سزایی ئابووری لە ئەگەری بەردەوامبوون لەو ڕێککەوتنانەدا. 

سەبارەت بە دابینکردنی ڤاکسینی سپۆتینگی ڕووسیا، لاڤرۆڤ ڕایگەیاند: "لە پەیوەندی بەهێز داین، لەگەڵ هاوپەیمانە هیندییەکانمان، بۆ دابینکردنی ڤاکسینی پێوسیت دژی پەتای کۆرۆنا، لە ڕۆژانی داهاتوو ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڤاکسین، بۆ هیندستان زیاتر دەبێت." 

سەردانیکردنی وەزیری دەرەری ڕووسیا، بۆ هیندستان و واژووکردنی ڕێککەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە کاتێکدایە، کە لە ئاداری ڕابردوودا، هیندستان و کۆمپانیاکانی وزەی ڕووسیا، چەندین ڕێککەوتنی ستراتیژیان بۆ گواستنەوەی گازی سروشتی رکڕووسیا، بۆ بازاڕەکانی هیندستان واژوو کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین