ئەورووپا ناتوانێت دژی ڕووسیا بێت! شیکاری ئابوری
دراوسێیەکی باش گونجاوترە، لە هاوڕێیەکی دوورە دەست بۆ بازاڕەکانی وزەی ئەورووپا.

ئامادەکردنی نوچەنێت

تێنووی بازاڕەکانی یەکێتیی ئەورووپا، بۆ وزە و، خراپی بەهای دراوی ئابووری ڕووسیا، فاکتەری سەرەکین لە پێوستی هەردوو وڵات، بۆ تەواوکردنی سیاسەتە ئابورییەکانیان. 

پشتبەستنی ڕووسیا، بە ئامێرەکانی تەکنەلۆژیا و و پێشەسازی کوالێتی بەرزی ئەورووپا، بووەتە هۆی زیادبوونی قەبارەی هاوردەکردنی کاڵای ئەورووپی، بۆ بازاڕەکانی رووسیا، هاوکات پشتبەستنی خواستی وڵاتانی ئەورووپا بە هاوردەکردنی وزەی ڕووسیا، ئەم دوو لایەنەی ناچار کردووە، سەقامگیری پەیوەندییە بازرگانییەکان بپارێزن، لە پێناو پاراستنی بەرژوەندییە ئابوورییەکانیان. 

سەپاندنی سزای ئابوورییەکان،  بەسەر بەشێک لە کۆمپانیا وکەسایەتییە ڕووسییەکان، لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا، فاکتەری سەرەکی بوون لە دابەزینی بەهای دراوی وڵاتەکە، بەڵام سەرەڕای ئەو سیاسەتە پڕ فشارەی ڕۆژئاواییەکان، هێشتا یەکێتیی ئەورووپا پێوسیتی بە ڕووسیایە. 

ئاستی پشتبەستنی، وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بە وزەی ڕووسیا، بە گوێرەی پێگە جیوگرافییەکەی جیاوازە، ئەمەش هۆکاری سەرەکی بووە، لە بەرکەوتنی پشکی شێری گازپرۆم، لە بەدەستهێنانی گرێبەستەکانی دابینکردنی وزە لە ئەورووپای ڕۆژهەڵات، هەرچی تایبەتە بە وڵاتانی باکوور و ڕۆژئاوا، کەمتر پەیوەستن (خۆبەند) بە وزەی ڕووسیا، هۆکاری سەرەکیش، پشبەستنی خواستی ئەو وڵاتانەیە بە وزەی ئەتۆمی، بەنموونە فەرەنسا، وێڕای گرتنەبەری سیاسەتی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزە، لە لاین یەکێتیی ئەورووپا، ڕووسیا بە دابینکەری سەرەکی وزەی بازاڕەکانی کیشوەری ئەورووپا دادەنرێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی S&P Global Platts، ڕێژەی 30%ـی، وزەی یەکێتیی ئەورووپا، لە لایەن کێڵگەکانی وزەی سیبیریای ڕووسیاوە دابین دەکرێت، پێشبینیی دەکرێت، ئەو ڕێژەیە بۆ زیاتر لە 40% بەرزببێتەوە لە 2040ـدا، هەروەها هۆکاری سەرەکی ئەو هەڵکشانە بە کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی وڵاتی نەرویج دادەنرێت، بە هۆی کێشە ژینگەیەکانی وڵاتەکەوە. 

لە لایەکی ترەوە، فروانبوونی پرۆژەکانی ڕووسیا لە دەریای ئەدریانتیک، کە خاوەنی زیاتر، لە 30 تریلیۆن پێ سیجای نەوت و گازە، وڵاتانی ئەورووپا زیاتر وابەستەی وزەی ڕووسیا دەکەن، لە دابینکردنی ئاسایشی وزەی وڵاتەکانیان. 

دەوڵەمەندی ڕووسیا، بە نەوت و گاز، بە مانای بوونی مەترسی لە سەر ئاسایشی وزەی وڵاتەکەی نایەت، چونکە دوای فشارە بەردەوامەکانی ڕووسیا، بۆ سەر بازاڕەکانی یەکێتیی ئەورووپا، وڵاتانی یەکێتییەکە سیاسەتی هەمەجۆرکردنیان گرتە بەر، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ڕووسیا، بە تایبەت لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، بە بونیاتنانی پرۆژەی گازی باشوور، بەڵام ڕووسیا، بۆ ڕووبەڕووبەونەی ئەو پرۆژەیە، ڕێککەوتنی لەگەڵ تورکیا کرد، بۆ ڕاکێشانی پرۆژەی تورک سترێم. 

هەروەها ئەورووپا، بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی ڕووسیا، لەسەر بازاڕەکانی پلانی وزەی جێگرەوەی دۆستی ژینگە جێبەجێدەکات، بەڵام ڕێککەوتنەکانی ڕووسیا و چین، لە پرۆژەی گازی یامال، دووبارە ئاستەنەگ دەخاتە بەردەم ئاسایشی وزەی ئەورووپا، بۆیە سەرکردە زلهێزەکانی ئەو وڵاتە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دراوسێیە بەرژەوەندیخوازەکانیان دەکەن، سەرەڕای فشارە بەردەوامەکانی ئەمریکا، بۆ کەمکردنەوەی خواستی وزەیان لەسەر وڵاتی ڕووسیا، یەکێتیی ئەورووپا ناتوانێت دەرگا دیپلۆماسییەکانی بەرامبەر ڕووسیا دابخات، وەک ئەو سیاسەتەی ئەڵمانیا لەسەرخستنی پرۆژەی نۆرد ستێرم 2 پەیڕەوەی دەکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین