میسر و لیبیا ڕێککەوتن ئابووری جیهان
دوای سەردانیکردنی سەرۆک وەزیرانی میسر، بۆ وڵاتی لیبیا، حوکوومەتی هەردوو وڵات، یازدە ڕێککەوتنی هاوبەشیان واژووکرد

نوچەنێت

دوای دەستبەکاربوونی حوکوومەتی نوێی لیبیا، سەرۆک وەزیرانی میسر دکتۆر مستەفا مەدبولی، بە سەردانێکی فەرمی سەردانی وڵاتی لیبیای کرد، لە لایەن سەرۆک وەزیرانی نوێی لیبیا، عەبدولحەمید ئەلدەبیبا پێشوازیلێکرا. 

لە میانەی سەردانەکەیدا، یازدە ڕێککەوتنامەی هاوبەش لە چەندین بواری جودا لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژووکران. 

بە گوێرەی ڕایگەیندراوی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، ڕێککەوتنەکان پەرەپێدان و وەبەر‌هێنانی دوو لایەنە، لە بوارەکانی (ژێرخانی ئابووری، پەرەسەندنی ڕێگاوبان، پرۆژەکانی کارەبا، ڕاکێشانی تۆڕەکانی پەیوەندی، ڕەخساندنی هەڵی کار، پەرەپێدانی توانایی مرۆیی، کەرسەتە و پێداوسیتییە تەندورستییەکان)ی، وڵاتی لیبیا لە خۆ دەگرێت. 

ئەم ڕێککەوتنامەیەی نێوان لیبیا و میسر لە کاتێکدایە، دوای دەستەبەکاربوونی حوکوومەتی نوێی لیبیا، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، سەردانی چەندین وڵاتی هاوسنووری وڵاتەکەی کردووە، ڕێککەوتنی فراوانیان لە بواری جودا واژووکردووە، بەتایبەت ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان تورکیا و لیبیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین