نرخی مس بەرزترین ئاستی لە ماوەی دە ساڵ تۆمارکرد ئابووری جیهان
ئاڵۆزییەکانی وڵاتی چیلی، مەترسی لەسەر خستنەڕووی مس، بۆ بازاڕەکان دروستکردووە، بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کانزای مس.

نوچەنێت

نرخی کانزای مس، لە بازاڕەکانی جیهان بەرزترین ئاستی لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد، ئەم بەرزبوونەوەیە بەهۆی مەترسییەکانی بەرهەمهێنانن لە وڵاتی چیلی، کە بەیەکێك لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی کانزای مس دادەنرێت. جگە لەوەی دووبارە بوژانەوەی بازاڕەکان و زیادبوونی خواست، بۆ وزەی دۆستی ژینگە، (کارەبایی و وزەی نوێ بووە)، بەهای ئەو کانزایەی بەهاداتر کردووە، چونکە بە کانزایەکی سەرەکی دادەنرێت لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەباییدا. 

گرێبەستەکانی فرۆشتنی مس لە بۆرسەکانی شەنگەهای، بەرزترین ئاستیان تۆمارکرد، کە 11.176 دۆلارە بۆ هەر تەنێک، ئەم بەرزبوونەوەی نرخە بەرزترین ئاستە بە راورد بە ساڵی 2011، لە فرۆشتنی گرێبەستەکانی مس. 

هەورەها گرێبەستەکانی مس لە بۆرسەکانی لەندەن، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لە بەرزترین ئاستدا بووە، پێشبینیی دەکرێت  ئەم بەرزبوونەویە بەردەوام بێت. 

ناڕەزایەتییەکانی بەرهەمهێنەرەکانی وڵاتی چیلی، دژی بڕیارەکانی حوکوومەتەی وڵاتەکەیان ، هەروەها لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا، مەترسییەکانی سەر ئەو کانزایەی بۆ بازاڕەکان زیاتر کردوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین