ئەردۆغان: دە پارێزەرم راسپاردووە بۆ دەستنیشان کردنی دەستووری نوێ
نوچە نێت
وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکیدا لە (27)ـی ئایار لە ساڵیادی کودەتای (1960)، ڕایگەیاند کە گروپێکی پارێزەرانی ڕاسپاردووە بۆ کارکردن لەسەر دامەزراندنی کۆمسیۆنێک بۆ دەستنیشانکردن و نووسینەوەی دەستووری نوێ.
ئاژانسی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، "(10) پارێزەرم ڕاسپاردووە و کارەکانیان دەستپێدەکەن. لەگەڵ ئەم کارەی ئەوان ئینشاڵڵە دەست بە کارەکانی نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ لە تورکیا دەکەین."
لە کاتێکدا سەرۆکی تورکیا دەستوری نوێی بە لیستێکی نوێ و ئازادانە ناو دەبات و دەشڵێت، دەبێت دەستوری ئەمجارە جیاواز و ڕەنگدانەوی پێوەری گشتگیرتر بێت، ئەردۆغان ئەمەشی خستەڕوو، "ئێمە وەک هاوپەیمانی جمهور، هیواخوازم ئەم جارە لەگەڵ پارتە سیاسیەکانی دیکە لە پەرلەمانی تورکیا لەسەر یەک خاڵی بەهاوبەشی خۆمان ببینینەوە."
لە ساڵی (2021)ەوە تاوەکو ئێستا داوای ئەردۆغان بۆ گۆرینی"دەستووری نوێی مەدەنی" لە بەرنامەی کارەکانییەتی و بە چڕی هەوڵی بۆ دەدات، سەرۆکی تورکیا دەستووری کۆن بە "دەستووری کوردەتای (12)ـی ئەیلوول" ناو دەبات، لەدوای ئەو داوایەی ئەردۆغان لە یادی (100) ساڵەی کۆماری تورکیا لە (2023) دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی مەهەپە پشتیوانی خۆی بۆ "هەمووارکردنەوەی دەستوور" راگەیاند.
هەروەها لەدوای سەرکەوتنی پارتەکەی ئەردۆغان هەڵبژاردنی ناوخۆی (21)ـی ئاداری (2024) سەرۆک کۆماری تورکیا بە فەرمی داوای دەستورێکی نوێی لە لایەنە سیاسیەکانی تورکیا کرد.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە (23)ـی ئایاری (2025) لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، "پێویستە دەستوور نوێبکرێتەوە و ئەمەم بۆ بەرژوەندی خۆم نییە، كە من خۆم هەڵدەبژێرمەوە یاخود هەڵدەبژێردرێمەوە. ئەم دوایەم بۆ میللەتەکەمە و دەبێت لەو ئازارانە رزگارمان بێت."
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لەدوای ئەو لێدوانە گوتی، "بەرێز ئەردۆغان نەخشەی سەدەی نوێی کێشاوە و ئەمە ڕاستییەکی بێ مشتومڕی مێژووییە، لەئێستادا میللەت و کۆماری تورکیا پێویستیان بە ئەوە، هەرگیز مافی ئەوەی نییە پاشەکشە لە دەسەڵات بکات."
بە گوێرەی زانیاری میدیای تورکیا، لەئێستادا هاوپەیمانی جمهور کە پێکهاتووە لە ئەکپارتی و مەهەپە، دەستیان کردووە بە ئامادەکاری، بەبێ ڕیفراندۆمی گشتی، لەڕێی کۆکردنەوەی دەنگی دوو لەسەر سێی لایەنە سیایسیەکان لە پەرلەمان، هەمواری دەستووری تورکیا بکەن، بەڵام ناتوانن بگەنە تەواوکردنی ئەو ڕێژەیە تا بە بەڵێ دەنگ بە گۆڕانکاریەکان بدەن. چونکە پارتی جەهەپە وەک گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن و هاوپەیمانەکانی ئامادەنین دەنگ بەو گۆڕانکاریانە بدەن و پێیان وایە ئەردۆغان دەیەوێت بەو رێگەیە خۆی کاندید بکاتەوە و دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی پێشووی ئەستەنبۆڵ بۆ ئەو هۆکارە دەگرێننەوە و هەربۆیەش لەلایەن لایەنگرانی جەهەپە وەک کاندیدی سەرۆک کۆماری داهاتووی تورکیا دەستنیشان کرا.
لە کاتێکدا ژمارەی کورسییەکانی مەهەپە (47)، دەم پارتی (56) کورسی، دەبەپە دوو کورسی، پارتی ڕەنج دوو کورسی و هودا پار چوار کورسییە. بەو پێیەش ژمارەی کورسییەکانی ئەو سێ پارتە و ئاک پارتی (385) کورسییە و پێویستییان بە دەنگی (15) پەرلەمانتاری دیکەیە بۆ ئەوەی دەستوری کۆن هەمواربکەنەوە و لە پەرلەمان تێپەڕێنن.
شارەزایان پێیان وایە، ویستی ئەکپارتی و ئەردۆغان بۆ گۆرینی دەستوور لە پێناو ئەوەیە جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا هاوشێوەی هەڵبژاردنی پێشوو چۆن بە رێگەی هەموارکردنەوەی دەستوور لە (16)ـی نیسانی (2017) توانی بۆ جاری سێیەم خۆی بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار هەڵبژێرێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment