تورکیا لە جەژنی قوربان گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجەڵانی هەڵگرت شیکاری

نوچە نێت

وەرگێرانى: دنیا ئەحمەد

لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بڕیاری کۆتایی کۆنگرەی (12)ـی پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە و چەکدانانیان، لە جەژنی قوربان دەسەڵاتدارانی تورکیا رێگەیان بە بنەماڵەی ئۆجەڵاندا سەردانی ئیمراڵی بکەن، جگە لەمەش سێ زیندانیشیان بۆ لای ئۆجەلان گواستەوە بۆ ئیمراڵی.

ئاژانسی (T24) بڵاویکردەوە، دووەم ڕۆژی جەژن بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئۆجەلان کە چەندین ساڵە داوای دیداری ئۆجەلان دەکەن، رێگەیان پێدرا چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکەوێت، هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکان هەفتەی رابردوو سێ زیندانی سیلیڤری و زیندانەکانی دیکە گواسترانەوە بۆ ئیمراڵی و لەمەوبەدوا ئۆجەلان بەتەنیا نییە و لەگەڵ ئەو زیندانیانە لە ئیمراڵی دەمێنێتەوە.

لە حەوتـی حوزەیرانی (2025)، لە دووەم ڕۆژی جەژن، هەریەک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئۆجەلان پێکهاتبوو لە عومەر ئۆجەلان ئەندامی فراکسیۆنی دەم پارتی و عەلی ئۆجەلان و دوو منداڵی برازاکانی و حەمیلی یڵدرم و برای و ئامۆزایەکی و عومەر حەریری کۆنار و برایەکی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگەیان پێدارا سەردانی ئیمراڵی بکەن و چاویان بە ئۆجەلان بکەوێت.

عومەر ئۆجەلان برازای ڕێبەری پەکەکە لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان وەک بنەماڵە کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامدا."

ئۆجەلان لە پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو پرۆسەیەی بە بانگەوازەی ئاشتی و ئیرادەی دیموکراتیک دەستی پێکردووە، هیواخوازین دەرگایەک بێت بۆ سیاسیەتێکی نوێ و ڕێکخراوێکی نوێ بۆ هەمیشەیی."

ئەو برازایەی دەشڵێت، لە ئێستادا لە قۆناغێکین پێشهاتی نوێ و مێژوویی سەریهەڵداوە و پەیامی بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەم جەژنە بۆ رایگشتی ئەوە بوو، "جەژنی قوربان لە گەلەکەمان پیرۆز بێت و سڵاو لە هەموو گەلەکەمان دەکەم." 

دوابەدوای دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەری ئاشتیانەى پرسی کورد، چەند هەنگاوێکی مێژووی لە تورکیا دەستیپێکردووە، یەکێک لەمانەش دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگە بە سەردانەکان دەدەن بۆ ئیمراڵی هەم شاندی ئیمراڵی و هەم بنەماڵەکەی لەمەو بەدوا دەتوانن بە ئاسانی بچن بۆ ئیمراڵی چاویان بە ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بکەوێت و ئەمەش دەبێتەو هەنگاوێکی نوێ لە دوای (26) ساڵ ئۆجەلان بەتەنیا لە دورگەی ئیمراڵی بوو لە ئێستادا گۆشەگیری و فشارەکانی سەری تارادەیەک کەمکراوەتەوە.

لەگەڵ دەستپێکردنی پێشنیازی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە (22)ـی  تشرینی یەکەمی ساڵی (2024) رایگەیاند، کە پرۆسەکە لەلایەن حکومەتی تورکیا بە پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" ناوی دەبەن و بە پاڵپشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا.

هەروەها لەدوای ئەوەی پەکەکە کۆنگرەی (12)ـی بەست و بڕیاری چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکوی ڕاگەیاند، تادێت بارودۆخی و فشارەکانی سەر زیندانی و رەوشی عەبدوڵڵا ئۆجەڵان باشتر دەبێت. هەنگاوێکی نوێش لە تورکیا دەستیپێکردووە بۆ بەردەوامی پرۆسەکە بە تایبەت لە ئێستادا حکومەتی تورکیا هەوڵدەدات دەستوورێکی نوێ بنوسێتەوە، لەگەڵ ئەمەش داوای پشتیوانی لەلایەنە سیاسیەکان دەکات بۆئەوەی لە پەرلەمانی تورکیا کۆمسیۆنێک دابمەزرێنن بۆ بەرەو پێشووەچوونی پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر بە بەشداری هەموو لایەنەکان بە چاودێری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا. 

هاوکات، لەگەڵ سەردانیکردنی بنەمالەکەی ئۆجەلان بۆ ئیمرالی چەند رۆژێک لەمەوبەر ڕاگەیێندرا کە سێ زیندانی گواستراونەتەوە بۆ ئیمراڵی لەوبارەیەوە فەرماندەی دەزگای یاسایی ئەسریندا رایگەیاند، "هەریەک لە ئێرگین ئەتابەی و مەحمود یامالاک و زێکی بایهان گواستراونەتەوە بۆ دورگەی ئیمراڵی و لەئێستادا لەگەل بەرێز ئۆجەلان لەم دوورگەیە دەمێننەوە."

لەلایەکی دیکەوە بارش پێهلیڤان ڕۆژنامەنووس پشتبەستن بە زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە دەم پارتی دەڵێت، "بەم دواییانە سێ زیندانی گواستراونەتەوە بۆ ئیمرالی کە دووانیان پێشوتر لە زیندانیەکانی سلیڤیری بوون، بەمشێوەیە لەئێستادا لە ئیمراڵی شەش زیندانی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندان دەمێننەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین