بەرهەمهێنانی نەوتی ڕووسیا بەرزدەبێتەوە ئابووری جیهان
دوای بڕیاری ئۆپێک پلەس و گەشەی خواستی جیهانی بۆ نەوت، بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی ڕووسیا بەرزدەبێتەوە

نوچەنێت

وەزارەتی نەوتی رووسیا، دواین ئامارەکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکانی نەوتی ڕووسیایی لە مانگی نیسان بڵاو کردەوە. حکوومەتی مۆسکۆ لە نیسانی 2021ـدا ، بڕی 42.81 ملیۆن تۆن مەتر نەوتی بەرهەمهێناوە، کە دەکاتە ڕۆژانە زیاتر لە 10.46 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.

 بەراورد بە ئاداری ئەمساڵ، بەرهەمهێنانی نەوتی ڕووسیا لە مانگی نیسان، بە ڕێژەی ٪2 زیادیکردووە، کە 10.26 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بوو لە ئاداردا. ئەم بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنان لە کاتێکدایە، دوای کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهەێنان بە هۆی کەمی خواستەوە، لە کۆبونەوەی ئۆپێک پلەس، بڕیاری زیادکردنی بەرهەمهێنانی وزەی رووسیا بە شیوازێکی قۆناغی درا.

دوای لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا، بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی رووسیا بەراورد بە  ساڵی 2020ـدا بە رێژەی ٪8 کەمترە لە چارەگی یەکەمی 2021،  چونکە لە نیسانی پار ساڵ، ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە زیاتر بوو لە 11.34 ملیۆن بەرمیل.

لە سەرەتاییەکانی ساڵی 2021ـدا، ڕووسیا ئاستی بەرهەمهێنانی بە شیوازی قۆناغی زیادکردووە، بە جۆرێک لە ئابی 2020ـدا، بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە تەنیا 8.99 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بوو.

سەبارەت بە ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ڕووسیا، لە نیساندا، بڕی هەناردەکردنی نەوت بە رێژەی ٪8.5 لە 3.9 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بۆ زیاتر لە 4.23 ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە.

ڕووسیا وڵاتێکی سەرەکییە لە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی وزەی وڵاتەکەی، هەر گۆڕانکارییەک لە بڕی وزەی ئەو وڵاتە کاردەکاتە سەر داهاتی ناخۆیی وڵاتەکەی و هەروەها بازارەکانی نەوت لە جیهان، بە تایبەت لە ڕکابەرییەکانی لەگەڵ وزەی ئەمریکا، بەڵام ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی ئەمریکا لە مانگی ڕابردوو کەمی کردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین