پترۆدۆلار.. سندوقی وەبەرهێنانی عێراق لە پارێزگاکاندا کوردستان- عێراق
دوای بەرزبوونەوەی داهاتی نەوتی، پەرلەمانی عێراق هەوڵی کردنەوەی ئەژماری بانکی دەدات بۆ خەرجکردنی پارەی پترۆدۆلار.

نوچەنێت

پلانی عێراق کردنەوەی ئەژماری بانکیە بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە پارێزگاکانی عێراق، لە ژێر ناوی “پترۆدۆلار”، لە پێناو پاڵپشتیکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لەو پارێزگانەی کە بەرهەمهێنی نەوتن.  لێژنەی  وزە و نەوتی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق لە بودجەی ئەمساڵدا، بڕی ترلیۆنێک دینار(690 ملیۆن دۆلار) بۆ سندوقی پترۆدۆلار تەرخان دەکات، جگە لەوەی پارەی کەڵەکەبووی ئەو پرۆژەیە لە چەند ساڵی پێشوودا زیاتر لە 25 ملیار دۆلارە.

سادق السليطي، ئەندامی لێژنەی وزە و نەوت لەو بارەیەوە رایگەیاند" پرۆژەی پترۆدۆلار، مافێکی رەهای پارێزگاکانی بەرهەمهێنانی نەوت و گازە". هەروەها ووتی" پرۆژەی پترۆدۆلار، دابینکردن و تەرخانکردنی ڕێژەی ٪5 داهاتی نەوتە بۆ پارێزگاییەکان، لە پێناو پەرەپێدان  و گرنگیدان بە ژێر خانی ئەو پارێزگایە، بەڵام وێرای تەرخانکردنی لە میزانییەی ساڵانە، چەندین ساڵە، ئەو برە پارەیە بە هۆکاری کورتهێنانی بوودجە ونەبوونی سیولەی پێویست خەرج نەکراوە"

دووپاتی کردەوە کە پارەی کەڵەکەبووی نەدراو لە پترۆدۆلار بە 25 ملیار دۆلار دەخمڵێنڕیت و لێژنەکەیان لە پەرلەمان لە هەوڵی ئەوەدان بۆ دووبارە هەموارکردنەوەی یاسایەکە و زامنکردنی پیدانی لە برگەکانی میزانیە.

ئەو لێدوانەی پەرلەمانتاری عێراق لە کاتێکدایە، کە بڕیار وایە دوای بەرزبوونەوەی ئاستی داهاتە نەوتیەکان، حکوومەتی عێراق هەوڵی کردنەوەی ئەژماری بانکی بۆ پێدانی پارەی پترۆدۆلار بکاتەوە.

داهاتی نەوتی عێراق لە کۆتاییەکانی مانگی نیسانی ڕابردوو نزیک بوویەوە لە  5 ملیار و 525 ملیۆن و 330 هەزار دۆلار.

بە گوێرەی ووتەکانی سادق السليطي، ئەگەر حکوومەتی عێراق، ئەو ئەژمارە بانکیانە نەکاتەوە و پارەی پترۆدۆلار خەرج نەکات، رووبەڕووی کێشەی یاسایی دەبینەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین