پاڵپشتی بایدن لەپرۆژەکەی ڕووسیا، کۆمارییەکان توڕەدەکات ئابووری جیهان
بەردەوامبوونی ڕووسیا لە تەواوکردنی پرۆژەی نۆرد ستێرم2، ئەمریکا ناچار دەکات بە پاشکەزبوونەوە لە سەپاندنی سزایەکانی سەری ، بەڵام کۆمارییەکان دژی هەڵگرتنی سزایەکانن.

نوچەنێت

ئیدارەی بایدن لە سزادانی کۆمپانیای جێبەجیکاری پرۆژەی نۆرد ستێرم 2 پاشگەز بوویەوە. بەرێوەبەری جێبەجێکاری پرۆژە ڕووسیەکە بۆ گواستنەوەی گازی رووسیا بۆ ئەڵمانیا، ئەم هەوڵەی بە هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و رووسیا وەسفکرد.

لەو بارەیەوە ماڵپەری Axiosـی ڕاپۆرتێکی تایبەت بە پێوەندی هەڵوێستەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە ئەڵمانیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئیدارەی بایدن نایەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەڵمانیا بە هۆی پرۆژە رووسیەکەوە لاواز بکات.

بڵاو بوونەوەی ئەو ڕاپۆرتە لە کاتێکدایە، کە لە ماوەیەکی نزیکدا، ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاراستەی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکرێت، پێشنیاری سزادانی کۆمەڵێک کەشتی ئەو پرۆژەییان خستۆتە روو، لە بەرامبەر پاشکەزبوونەوە لە سزادانی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی نورد سترێم2.

بڕیاروایە ئەو ڕاپۆرتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پێشنیازی لادانی سزای سەر کۆمپانیای جێبەجێکاری نورد ستێرم2 و سەرۆکی کۆمپانیاییەکە “ماتیاس وارینگ” بکات، کە بە کەسێکی نزیک لەسەرۆک ڕووسیا  ڤلادمیر پۆتین دادەنرێت.

بەڵام ئەم هەوڵەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پێچەوانەی لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئیدارەکەی بایدن" ئەنتۆنی بلنکین"ـە، کە بە ئاشکرا ووتی" هەموو هەوڵیک دەدەین بۆ وەستاندنی ڕووسیا لە تەواوکردنی پرۆژەی نۆرد ستێرم 2"، بەڵام پسپۆڕانی بواری سیاسی ئەو هەوڵەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ناوزەند دەکەن. هەروەها ئەو پلانەی ئەمریکا بۆ لادانی سزای سەر کۆمپانیایی جێبەجێکار و سزادانی کەشتیەکانی ئەو پرۆژەیە بە “ سەیر” وەسف دەکەن.

رووسیا رێژەی ٪80ـی گازی وڵاتەکەی لە رێگای سنوورەکانی ئۆکرانیا هەناردەی بازارەکانی ئەورووپا دەکات، بەڵام رووسیا لە ریاگی پرۆژەی نورد ستێرم2، دەتوانیت گازی ولاتەکەی هەناردەی بازاڕەکانی ئەورووپا بکات بێ ئەوەی بە سنوورەکانی ئۆکڕانیا تێپەرببێت.

لە 23ی شوباتی 2021ـدا، ماڵپەری Axios، تەواوکردنی پڕۆژەی نورد ستێرم 2ـی بە دەستکەوتێکی جیۆستراتیژی گرنگ بۆ پێگە و دەستەڵاتی ڤلادمیر پۆتین پێناسکرد و بە هەژموونێکی ستراتیژی بۆ پۆتین لە بازارەکانی ئەورووپا لێکدایەوە.

هەرچەندە ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی نۆرد ستێرم2ـی ڕووسیای سەپاندووە، بەڵام پرۆژەکە ٪95 کارەکانی تەواو بووە، بە گووتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەمریکا، ئیدارەی جۆبایدن پرۆژەی هاوبەشی نێوان ئەڵمانیا و ڕووسیا ، بە مەترسیەکی جێۆسیاسی مەزن بۆسەر بازارەکانی وزەی ئەورووپا و سنوورەکانی ئۆکرانیا دادەنێت، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا هیچ لێدوانێکی فەرمیان لەبارەی هەڵگرتنی سزاییەکان بڵاو نەکردۆتەوە.

شارەزایانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، تەنیا ڕێگە لەبەردەم ئەمریکا بۆ وەستاندنی ئەو پرۆژەیە، سزادانی بەرپرسانی ئەڵمانییە، ئەمەیش ئەستەمە، چونکە ئەمریکا نایەوێت پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەڵمانیا ئاڵۆز بکات.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو ڕاپۆرتەی “Axios”، بەرپرسە باڵایەکانی حزبی کۆماری  ڕەخنەی توندیان ئاراستەی ئیدارەی جۆ بایدن کرد، و ئەم هەوڵە بە دەرفەتێکی زێڕین بۆ پۆتین لە لایان بایدنەوە وەسفدەکەن.

هەرچی تایبەتە بە هەڵوێستی رووسیا لە بارەی سیاسەتی ئەمریکا بۆ پڕۆژەی نۆرد ستێرم2، وتەبێژی کۆشکی کرێملن، رایگەیاند" ئەم هەوڵە “ئاماژەیەکی ئەرێنیی”ـە، ئەگەر بێت و ڕاستبێت، چونکە هەواڵی لەم چەشنە گرنگترە بۆ پێوەندی نێوان دوو وڵات، لە جیاتی ئەوەی چاوەرێی سزای تر بین. هەروەها جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا “سێرگی ریابگۆڤ” ووتی" لادانی ئەم جۆرە سزایانە دەبنە هۆی ئاسایی بوونەوەی پیوەندییەکانی ئەمریکا و رووسیا".

پرۆژەی نۆرد ستێرم 2، پرۆژەیەکی هاوبەشی نێوان ئەڵمانیا و ڕووسیاییە بۆ گواستنەوەی 55 ملیار مەتر سێجای گازی رووسیا بۆ بازارەکانی ئەورووپا  لە ڕیگای دەریای بەلتیکەوە، بە هۆی گرنگی ستراتیژی پرۆژەکە چەندین سزای ئابووری بەسەردا سەپێنراوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین