بەندەری نوێ و ئێران و سزاییە ئابووریەکان ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئەمڕۆ چوارشەمە بەرپرسانی ئێران رایانگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا، نەوتی ئێران لە ڕێگای بەندەرێکی نوێوە هەناردەی بازارەکانی جیهان دەکات، وەک جێگرەوەی بەندەری هورمز.

ماڵپەری بلومبێرگ، لە میانەی دانووستانەکانی ءئێران وئەمریکا لە ڤیەننا، بەیاننامەیەکی کۆمپانیای نەوتی ئێرانی بڵاوکردەو رایگەیاند" ئێران لە مانگی داهاتوودا دەست دەکات بە هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی لە ڕێگەی بەندەری جاسک"

ئەم لێدوانانیەی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئێران لە کاتێکدایە لە ئاداری ساڵی 2021ـدا، بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاند، کە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی پرۆژەی “ویستگەی جاسک” لە ئامانج نزیک بوونەوتەوە بۆ هەناردەکردنی نەوتی وڵەتەکەیان لە رێگەی دەریایی عەدەنەوە، ئەمەیش لە پێناو فرەچەشنکردنی ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی وزە و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی سزایە بەردەوامەکانە.

پرۆژەی جاسک، یەکەم پرۆژەی ستراتیژی وڵاتی ئێرانە، بۆ هەناردەکردنی وزەی ئەو وڵاتە، بۆ بازرەکانی جیهان بێ ئەوەی بە گەرووی هورمز تێپەڕ بێت، لە هەمانکاتدا پرۆژەکە بەئامانجی گواستنەوەی نەوتی خاوە، لە لەناوچەی غورای بوشەهرەوە، بۆ بەندەری جاسک، سەر دەریای عومان و، بوون بە سەکۆی هەناردەکردنی نەوت لەکەنارەکانی مەکران، بە درێژایی 1000 کیلۆمەتر، هەروەها  پرۆژەکە توانای هەناردەکردنی یەک میلیۆن بەرمیلی ڕۆژانەی هەیە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین