نۆرد ستێرم2: ڕووسیا دابینکەری ئاسایشی وزەی ئەوروپایە لە داهاتوودا ئابووری جیهان
تەواو بوونی پرۆژەی نۆردستێرم 2، دووبارە ئاسایشی وزەی بازارەکانی یەکێتی ئەورووپا دەخاتە بەر دەستی رووسیا، بە تایبەت دوای پلانی ئەورووپا بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی کاربۆن، پشت بەستن بە گازی سروشتی

نوچەنێت

هەرچەندە پرۆژەکەی ڕووسیا بۆ گواستنەوەی گازی ڕووسیا بۆ بازارەکانی ئەورووپا، تووشی ئاڵنگارییەکی زۆری یەکیتی ئەورووپا و سزاییەکانی ئەمریکا بۆتەوە، بەڵام پرۆژەکە نزیکە لە تەواوبوون و بە یەکێک لە پرۆژە سەرەککیەکانی دابینکردنی ئاسایشی وزەی ئەورووپا دادەنرێت بە تایبەب ئەڵمانیا.

گرنگی پرۆژەی نورد ستێرم 2 دوای هەڵگرتنی سزاییە ئابووریەکانی ئەمریکا بۆ سەر پرۆژەکە دێت، ئەم بریارەی ئیدارەی بایدن، دەرفەتێکی ستراتیژی لەبەردەم رووسیا وەک دابینکەری سەرەکی گازی یەکێتی ئەورووپا و هەروەها دەرگاییەکی کراوەی بەردەم وڵاتانی یەکێتی ئەورووپایە بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستن بە بەرهەمهێنانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن تا ساڵی 2050.

بەرپرسان و شارەزایانی بوازری وزە، پرۆژەی نورد ستێرم 2، بە پرۆژەیەکی گرنگ بۆ ئاسایشی وزەی یەکێتی ئەورووپا دادەنێن، لەو بارەیەوە، ئەندامی لێژنەی جێبەجێکاری کۆمپانیایی Wintershall DAEA   ثيلو ويلاند، دەڵێت" من دڵنیام ڕووسیا پاڵپشتیەکی بەهێزی ژێرخان و دابینکردنی بودجەی پێوسیت بۆ شادەمارەکانی گواستنەوەی وزەی ولاتەکەی دەکات بۆ بازارەکانی یەکێتی ئەورووپا، نەک تەنیا بۆ دابینکردنی گازی سروشتی، بەڵک و ئامانجی رووسیا بەرهەمهێنانی گازی هایدرۆجینی سەوزە لە گازی سروشتی و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانهی گازی دوانە ئۆکسدی کاربۆنە تا ساڵی 2050".

هەروەها دووپاتیکردەوە، ڕووسیا لە رێگەی پرۆژەی نۆرد ستێرم 2، توانیەوەتی لە ساڵی 2011 تا وەک ئێستا 400 ملیار مەتر سێجای گازی سروشتی بۆ ئەمریکا دابین بکات، ئەمە جگە لەوەی پەێرەوەی تەواوی بنەماییەکانی پاراستنی ژینگە دەکات.

کۆمپانیای Wintershall DAEA ، بە یەکێک لە کۆمپانیایە زلهێزەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز دادەنرێت، لە ناوچە چرەکانی نەوتی ئەورووپا و باکووری ئەفریقیا و ئەمریکای باشوور کاری بەرهەمهێنان دەکات، جگە لەوەی لە رووسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی خاوەن پشکی فراوانی کێڵگەکانی نەوتە.

سزاییە ئابووریەکانی ئەمریکا بۆ پرۆژەی نۆرد ستێرم 2، بووە هۆی کشانەوەی 18 کۆمپانیای ئەورووپی لە تەواوکردنی پرۆژەکە، ئەمەیش بە بیانووی دروستبوونی مەترسی باڵا دەستی ڕووسیایە بۆ سەر بازارەکانی وزەی ئەورووپا، بەڵام بڕیاری ئیدارەی بایدن بۆ لادانی سزاییە ئابووریەکانی سەر کۆمپانیای جیبەجێکار، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی لە گەڵ وڵاتی ئەڵمانیا، خزمەتێکی ستراتیژی بە پرۆژە ڕووسیەکە دەکات.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین