رووسیا خەڵووزی زیاتر هەناردە دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

وەزیری وزەی رووسیا “ ئەناتولی یانوڤیسکی”، بە ڕۆژنامەنووسانی رایگەیاند" رووسیا لەسەر داواکاری وڵاتی هیندستان، رێژەی هەناردەکردنی خەڵووز بۆ ئەو وڵاتە زیاتر دەکات". هەروەها دووپاتیکردووە، کە ئاستی هەناردەکردنی خەڵووز بۆ هیندستان کەمتر نابێت لە 40 ملیۆن تۆنی ساڵانە.

وەزیری وزەی رووسیا ووتی" لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە، ڕێککەوتنێکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی وزەی ڕووسیا و وەزارەتی پیشەسازی هیندستان تاوتێکرا و ڕووسیا 40 ملیۆن تۆن خەڵووز هەناردەی هیندستان دەکات"

یەدەگی خەڵووزی ڕووسیا تا تەمووزی ساڵی 2020، بە زیاتر لە 275.4 ملیار تۆن دەخەمڵێنرێت، لەو برەیە تەنیا 47.3 ملیار تۆن بەرهەمهاتووە. بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕووسیا، زۆربەی یەدەگی خەڵووز لەو وڵاتە دەکەونە 22 حەوزی تایبەت و 146 دیپۆسێتی کۆکراوە، بەجۆرێک نیوەی یەدەگی خەڵووزی ڕووسیا لە جۆری خەڵووزی زەردە کە ڕێژەکەی 146 ملیار تۆنە، هەروەها خەڵووزی بەردین ڕێژەی 120.4 ملیار تۆن و 50.1 ملیار تۆن خەڵووزی شیاو بۆ چێشتلێنانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین