هاوردەکردنی کاڵای بیانی، کورتهێنانی بازرگانی تورکیای بەرزکردۆتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەرزبوونەوەی ئاستی هاوردەکردنی کاڵای بیانی بۆ ناو بازارەکانی تورکیا  لە مانگی ئایاردا، بە رێژەی 20.63 ملیار دۆلارە، بەراورد بە  هەناردەکردنی 16.48 ملیار دۆلار، ئەمەیش بۆتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کورتهێنانی بازرگانی وڵاتی تورکیا بە رێژەی ٪20.74  بۆ زیاتر لە 4.15 ملیار دۆلار.

بو گوێرەی ئامارەکانی ناوەندی بازرگانی گشتی وڵاتی تورکیا، ئاستی کورتهێنانی بازرگانی وڵاتی تورکیا لە 5 مانگی یەکەمی ساڵی 2021، بە رێژەی ٪13.1 بۆ 18.28 دۆلار دابەزیووە، ئەمەیش بە هۆی زیادبوونی قەبارەی هەناردەکردنی کاڵای تورکیەوە بووە بۆ بازارەکانی دەرەوە، بەڵام لە مانگی ئایاردا، دووبارە ئاستی هاوردەکردن بەرزبۆتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین