رووسیا پرۆژە نەوتییەکانی لە عێراق فراوان دەکات کوردستان- عێراق
دوای دانووستانە بەردەوامەکانی ئەمریکا و ئێران، بۆ گەرانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، رووسیا هەولەکانی بۆ دووبارە کارکردن لە کێڵگە نەوت و گازەکانی عێراق و ئێران فراوانتر دەکات

نوچەنێت

باڵیۆزی رووسیا لە عێراق، “ئیلبروس کوترا شێف”، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق “ ئیحسان عبدولجەبار”، خواستی وڵاتی ڕووسیایی بۆ کارکردن لە سێکتەری نەوت و گازی عێراق دووپاتکردەوە و داوای پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و رووسیای کرد.

لای خۆیەوە وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، عێراق ئامادەی رەخساندنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی دوو لایەنە، بە تایبەت لە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی وزەی پاک و ، هەوڵەکانی وڵاتی رووسیا لەو بواردەدا بەرز دەنرخێنین".

کۆبوونەوەی نێوا رووسیا و عێراق لە کاتێکدایە، لە ڕێککەوتی 4/6/2021، سەرۆکی کۆمپانیای لوک ئۆیل،  “فاگیت ئەیلکیبروڤ” لە کۆربەندی ئابووری سان بتسربۆگ، ڕایگەیاند" هەموو ئامادەکارییەکان کراون بۆ گەرانەوەی کۆمپانیایە ڕووسیایەکان بۆ کارکردن لە کێڵگە نەوتیەکانی وڵاتی ئێران، چاوەروانی هەر دەستپێشخەریەکی حکوومەتی ئێرانین بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکەمان".

 سەرۆکی کۆماپانیای لوک ئۆیل لە بارەی کارکردنی لە کێڵگە نەوتیەکانی عێراق ووتی" حکوومەتی بەغدا دەیەوێت دانووستان لەسەر چەندین خاڵی جودا بکات، لە پێناو زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگە نەوتییەکانی یەمە، چونکە لە رووی جیۆلۆجیەوە کاری بەرهەمهێنان لەو ناوچانەدا زەحمەتر و جیاوازترە".

کارەکانی کۆمپانیای “ لوک ئۆیل”ـی ڕووسی لە عێراق  فراوانتر دەبن، جگە لە پرۆژەی قەرنە 2، لۆک ئۆیل هەوڵی کارکردن لە کێلگەی ئاردۆ، دەکات کە لە ساڵی 2017 دۆزرایەوە، ئامانجی ڕووسیا، ڕێککەوتنە لەگەڵ حکوومەتی بەغدا تا کۆتاییەکانی ساڵی داهاتوو، لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 30 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، بۆ ئەو مەبەستەش 18 مانگی پێوسیتە لە پەرەپێدانی کێلگە نوێیەکەو دەستکردن بە کاری بەرهەمهێنان.

سەبارەت بە ئامانجە فرەلایەنەکانی نێوان رووسیا و عێراق،  ئیحسان عبدولجەبار ووتی" بۆ پێشخستنی ئابووری نیشتمانی عێراق، ئێمە پێویستمان بە پەرەپێدانی زیاتر هەیە، لە پرۆژە وەبەرهێنانە ستراتیژیەکان" هەروەها دووپاتی کردەوە کە پرۆژەی گازی بەسرە، بەیەکێک لە کرنگترین پرۆژەی داهاتووی عێراق دادەنرێت بۆ دابینکردنی گازی سروشتی.

وەزیری نەوتی عێراق لە درێژەی قسەکانیدا، ئاماژەی بەوەدا ، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆماندا، قسە لە سەر پەرەپیدانی کێڵگەکانی وزەی بەسرە کرایەوە بە تایبەت لە کێڵگەکانی (الطوبة، اللحيس، أرطاوي، مجنون)، جگە لە پرۆژەکانی تر کە تایبەتن بە پەرەپیدانی ژێر خانی ئابووری.

عێراق بۆ بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، لە دانووستانی بەردەوامدایە لەگەڵ رووسیا و چینو لە ماوەی رابردوودا جەندی لێکتێگەیشتنی هاوبەش ڕاگەیاندراون، بە تایبەت لە کێڵگە گازییەکانی میسان کە لە لایان کۆمپانیایی تچاینا پترلیۆمەوە کاری بەرهەمهێنانی لێ دەکرێت

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین