ئەمریکا دژی چین، هەوڵی دابەزاندنی نرخی مس دەدات ئابووری جیهان

نوچەنێت

نرخی کانزای مس لە بازارەکان بە کەمتر لە 10 هەزار دۆلار بۆ هەر تۆنێک مامەڵەیان پێوەکرا، ئەم دابەزینەی نرخی کانزای مس دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری پێشبینیکراوی  ئەنجوومەنی یەدەگی فیداڵی بۆ  زیادکردنی باجی سووی سەر ئەو کاڵایە لە ڕۆژانی داهاتوودا.

هەروەها نرخی مس لە بۆرسەکانی بەریتانیا بە ڕێژەی 0.3% بۆ 9972.50 بۆ هەر تۆنێک دابەزی، بەڵام لە بەرامبەردا نرخی ئەلەمنیۆم  بەرزبوویەوە و نرخی زینک و نیکل بە جێگیری مانەوە.

بواژنەوەی بازاڕەکانی وڵاتی چین و زیاد بوونی خواست لەسەر کاڵای مس، بوونە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی ئەو کانزاییە لە بازارەکانی جیهاندا، ئەمەیش ڕێژەی هەڵئاوسانی لە بازاردا زیاتر بەرز کردەوە، بۆیە پێشبینیەکان بۆ بڕیاری ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی لە زیاد کردنی باجی سوو بۆ کەمکردنەوەی رێژەی هەڵئاواسان، نرخی مسی لە جیهاندا دابەزاند.

بە گوێرەی پێشبینی شارەزایانی بواری ئابووری، ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی تا ساڵی 2023 لە بەرزکردنەوەی باجەکانی سوو بەردەوام دەبێت، ئەمەیش لە پێناو نزمکردنەوەی ڕێژەی هەڵئاواسانی بازار و زیاد کردنی دەرفەتەکانی بەردەم گەشەی ئابووری جیهانییە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین