بازاڕی کانزای مس ڕکابەری زیاتر دروست دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

جیاوازییە فراوانەکانی نێوان خواست و خستنەڕوو، نرخی “مس” زیاتر بەرەز دەکەنەوە، کە بە کانزاییەکی سەرەکی دادەنرێت لە بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە.

مانگی ڕابردوو بە هۆی ئاڵزۆییەکانی وڵاتی چیلی نرخی هەر تۆنێک مس بۆ زیاتر  لە 11.176 هەزار دۆلار بەرزبوویەوە، کە وڵاتێکی سەرەکی بەرهەمهێنان و خستنەرووی ئەو کانزاییە بۆ بازاڕەکانی جیهان، بەڵام بە گوێرەی دواین پێشبینییەکانی Bank Of America، نرخی هەر تۆنێک کانزایی مس، تا ساڵی 2025 بۆ 20 هەزار  دۆلاری ئەمریکی بەرزدەبێتەوە، ئەمەش بە بەرزترین ئاست دادەنرێت لە 15 ساڵی ڕابردوودا.

دووبارە بوژانەوەی بازاڕەکان و زیادبوونی خواست، بۆ وزەی دۆستی ژینگە، (کارەبایی و وزەی نوێ بووە)، بەهای ئەو کانزایەی بەهاداتر کردووە، چونکە بە کانزایەکی سەرەکی دادەنرێت لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەباییدا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین