ئازەربایجان هاوکاری تورکیا دەکات لەبەرهەمهێنانی گازی دەریای ڕەش ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆمپانیای سۆکاری ئازەربایجان هاوکاری خۆی بۆ وڵاتی تورکیا لە دەرهێنان وبەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە دەریای رەش دووپاتکردەوە، لەو بارەیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمپانیاییەکە ڕایگەیاند"  کۆمپانیایەکەمان گرنگیەکی زۆر بە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی وڵاتی تورکیا دەدات".

هەروەها ووتی" ئازەربایجان، ئەو پرۆژەیە بە هەنگاوێکی ستراتیژی دادەنێت و هاوکاری کۆمپانیای تابو دەکەین بۆ بەرهەمهێنانی گازی سروشتی".

ئەم هاوبەشی کارکردنەی نێوان ئازەربایجان و تورکیا لە کاتێداکیە، لە 5/6/2021، سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، دۆزینەوەی نوێ گازی سروشتی لە دەریای رەش راگەیاند ووتی" 135 ملیار مەتر سێجای گازی سروشتیمان لە کیڵگەکانی ئەماسارا دۆزیوەتەوە و بەمەیش ئاستی یەدەگی گازی سروشتی وڵاتەکەمان بەرزدەبێتەوە بۆ زێدەتر لە 540 ملیار مەتر سێجای گازی سروشتی"

هەروەها  وەزيرى وزەى توركيا لە لوتكەى ئيستەنبۆڵ بۆ وزە، رايگەياند، "پلانێكى (٢٥) ساڵيمان داناوە بۆ بەگەڕخستنى كێڵگە تازەكەى دەرياى رەش"، سەبارەت بە بڕى پێشبينيكراوى بەرهەمى گازى ئەم کێڵگەیە،  دەڵێت، "بەگوێرەى بەرهەمهێنانى مام ناوەند" توركيا بەرهەمى گازى سروشتى دەگاتە (١٥ بۆ ٢٠) مليار مەتر چوار گۆشە".

تورکیا ساڵانە زیاتر لە 50 ملیار مەتر سێجای گازی سروشتی هاوردە دەکات، بۆیە شرۆڤەکارە ستراتیژەیەکانی وڵاتەکەی، پێشبینی دەکەن تا ساڵی 2030، تورکیا بتوانێت رێژەی ٪60ی خواستی ناوخۆیی لە کیڵگە ناوخۆییەکان فەراهەم بکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین