ئیکسۆن مۆبیل لە بڕیارەکەی پاشگەزبوویەوە کوردستان- عێراق
دوای بریاری کشانەوەی لە کێڵگە نەوتیەکانی قەرنە یەک لە عێراق، کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە بڕیارەکەی پاشگەز بوویەوە و ڕێککەوتنێکی نوێی لەگەڵ حکوومەتی عێراق واژووکرد.

نوچەنێت

وەزارەتی نەوتی عێراق کۆتایی بە کێبرکێیەکانی کۆمپانیایە چینی و ئەمریکەکانی هێنا لە بیرە نەوتەکانی ڕۆژئاوای قەرنە 1.

ڕێکەوتی 17/6/2021 ڕێککەوتنێکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانییەکانی (نەوتی بەسرە، ئیکسۆن مۆبیل، شلمبێرگر ی ناودەوڵەتی) بۆ کارکردن و پەرەپێدان لە 96 بیرە نەوتی کێڵگەی قەرەن 1 واژووکرا.

وەزیری نەوتی عێراق،"ئیحسان عبدولجەببار"، لە بارەی ڕێککەوتنە هاوبەشەکە بە میدیاییەکانی ڕاگەیاند “ ئەو ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی زیادکردنی بڕی 200 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە 5 ساڵی داهاتوودا”.

هەروەها ووتی" بە شێوازێکی دادپەروەرانە ڕێککەوتنەکە 600 هەلی کاری نوێ بۆ دانیشتوانی ناوچەکە دەرەخسێنێت".

کێلگە نەوتیەکانی قەرنە یەک بە یەکێک لە کێڵگە نەوتیە مەزنەکانی عێراق دادەنرێت، وەکیلی وەزیری نەوتی عێراق لە بارەی ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆاژنەی ئەو کێڵگە نەوتیە ووتی" لە ئێستادا ڕۆاژنە بڕی 300 هەزار بەرمیل نەوتی لە کێڵگەکانی قەرنە یەک بەرهەم دێت و بەڵام توانای بەرهەمهێنانی ئەو بیرە نەوتە زیاترە لە 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە هەروەها ووتیشی “ لە کێلگەی قەرنە یەک ڕۆژانە 150 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی بەرهەم دێت”.

کێلگەکانی قەرنە یەک بوونەتە شوێنی رکابەرییەکی بەهێزی نێوان کۆمپانیاییە بیانییەکان. لە ئاداری 2021ـــدا، کۆمپانیای شلمبێرگر ی ناودەوڵەتی بووە خاوەنی گرێبەستێکی 480 ملیۆن دۆلاری بۆ پەرەپێدان لە 96  بیرە نەوتی قەرنە یەک،ئەم گڕێبەستە لە بەرژەوەندی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل هەژمار دەکرێت، بە تایبەت دوای ئەو کێبرکێیە بەهێزەی نێوان کۆمپانیایە ئەمریکی و چێننیەکان بۆ بەدەستهێنانی گرێبەستی نوێی ئەو کێڵگەیە.

لە هەفتەی ڕابردوو، میدیایە ناوخۆیی وجیهانییەکان بە وردی ڕکابەییەکانی نێوان کۆمپانیاییە چین وئەمریککەکانیان لە کێڵگە نەوتیەکانی قەرنە یەک  شرۆڤەکرد و  ناوەندی “the Argos Media platform”ـــــــی تایبەت بە پرسەکانی وزە،لە ڕاپۆرتێکدا مەترسیەکانی پشکەکانی ئیکسۆن مۆبیلی بۆ سەر کەرتی نەوت خستە ڕوو، چەندین هۆکار و لێکەوتەی دواکەوتنی نەبوونی کڕیار بۆ پشکەکانی لەو کیڵگە نەوتییە  دەستنیشان کرد.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کۆمپانیای نەوتی بەسرە، داواکاری دوو کۆمپانیای نەوتی چینی ڕەتکردونەتەوە، بێ ئەوەی هیچ کێشەیەک لە داواکاریەکانی چینیەکان هەبێت، هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە حکوومەتی عێراق بە بیانووی فرەچەشنکردنی کاری کۆمپانیایەکان و وڵاتان بۆ کارکردن لە کیڵگەکانی عێراق، داواکاریی کۆمپانیاییە  چینیەکان لە لایان حکوومەتی عێراقەوە قەبوڵناکرێن

هەروەها کێشەی نرخی پشکەکان و نرخی خزمەتگوزارییەکان لە گرێبەستی دوور  مەودا، کێشە بۆ کڕیارە نوێیەکان دروست دەکات، چونکە بە گوێرەی یاساییەکان ، هەر کۆمپانیایەک پشکەکانی بفرۆشێت، پێوسیتی بە رەزامەندی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی بەسرە هەیە، پێوسیتە بە گوێرەی یاسا و رێساکانیان مامەڵە بکات.، ئەمانە هۆکاری سەرەکین لەبەردەم گرێبەستە نویێەکانی کڕینی ئەو پشکانەو، لە داهاتووشدا کاریگەریەکانی لەسەر راکێشانی وەبەرهێنی بیانی بۆ کارکردن لە عێراق  بە روونی دیار دەبێت.

کێشە و ململانێیەکانی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل دوای بڕیاری فرۆشتنی پشکەکانی لە کێڵگە نەوتیەکانی قەرنە یەک فراوانتر بوون. لە سەرەتادا کۆمپانیای نەوتی بەسرە خواستی کرینی پشکەکانی کۆمپانییە ئەمریکیەکە خستەڕوو، بەڵام بە هۆکاری جودا ئەو هەوڵە سەری نەگرت. دواتر بەهۆی فشارە ەبردەوامەکانی دەستەڵادارانی ئەمریکا و ئەورووپا، عێراق داواکارییەکانی کۆمپانیاییە چینیەکانی بۆ کارکردن لە کیڵگە نەوتیەکانی قەرنە یەک ڕەتکردەوە.

شرۆڤەکاران ئاماژە بەوە دەدەن، کە کۆمپانیای شلمبێرگر ی ناودەوڵەتی، رۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە دووبارە ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریکا، شایەنی  باسە کۆمپانیای شلمبێرگر ی ناودەوڵەتی، لە ساڵی 2010ـــیەوە لە کێلگەکانی قەرنە یەک کار دەکات و لە ساڵی 2018ـــەوە لە لایان کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل مۆڵەتی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی بۆ 42 بیرە نەوتی کیڵگەکانی قەرەنە پێدراوە.

مێژووی کارکردنی کۆمپانیایی ئیکسۆن موبیل، لەعێراق  دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2009، کە بۆ ماوەی 20 ساڵی گرێبەستی لەگەڵ حوکوومەتی عێراق واژووکرد، بۆ بەرهەمهێنانی ڕۆژانە زیاتر لە 500 هەزار بەرمیل نەوت، لە کێڵگەکانی القرنە 1، کە خاوەنی زیاتر 8.7 میلیار بەرمیل یەدەگە. 

ڕێژەی پشکەکانی کۆمپانیا بیانییەکان لەو کێڵگەیە بەم شێوەیە: 

ئیکسۆن مۆبیل 32.7%، کۆمپانیای پترۆ چاینا چینی 32.7%، ئیتۆتچوی یابانی 19.6%، بترتامینای ئەندەنوسی 10%، پشکەکانی تریش لە لایەن کۆمپانیا عێراقییەکان بەڕێوە دەبرێن. 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین