بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا دەسەڵاتی زێدەتر دەدات بە ئۆپێک ئابووری جیهان

نوچەنێت
 

شرۆڤەکارە باڵاکانی ڕێکخراوی هەناردەکاری نەوتی جیهانی (ئۆپێک)، پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ساڵی 2021، وێڕای گۆڕانکاری لە نرخەکانی بازار، بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا سنووردار دەبێت، ئەمەیش دەستەڵاتی زیاتر بە ئۆپێک دەبەخشێت بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی بازارەکانی نرخی نەوت  بکات، تا ئەو کاتەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا دەگاتەوە بە ئاستی ڕکابەری لە ساڵی 2022ـــدا.

ڕێککەوتی 15/6/2021 ئەنجوومەنی راوێژکارانی ئابووری تایبەت بە ئۆپێک  و چەندین پسۆڕی تری بواری وزە کۆبوونەوە و پێشبینیەکانیان بۆ داهاتووی بازارەکانی نرخی نەوت و بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکایان خستەڕوو، لە ڕۆژی پێنج شەمە پێشبینیەکان راگەیندران.

لە کۆبوونەوەی راوژێرکاری ئۆپێک، شرۆڤەی جودا کراون  و پێشبینی لەچەند سەرچاوەی جیاوازەوە بڵاوکراونەتەوە. بەشێک لە شرۆڤەکاران پێی یان وایە گەشەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا بە شێوازێکی لەسەرخۆ دەبێت و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2022، تەنیا بڕی 500 هەزار بەرمیل بۆ 1.5 ملیۆن بەرمیل زیاد بکات. لە بەرامبەرادا سەرچاوەیەکی تر پێشبینی دەکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا زیاد بکات، بەڵام بەو ڕێژەیە بەرزا نا،  کە کار لەسەر نرخەکانی نەوت بکات.

لە لایەکی ترەوە،  سەرچاوەی سێ یەم باس لەوە دەکەن کە تا ساڵی 2022 ، تەنیا بری 200 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا دا زیاد بکات.

ناڕوونی پێشبینیەکان بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا، دەستەڵاتی زیدەتر دەدات بە ئەندامانی ئۆپێک و ئۆپێک پلەس لە کۆنترۆڵکردنی بازارەکانی وزە. بە واتایەکی تر، لەسەرەتای ساڵی 2021 تا نیوەی یەکەمی ساڵ، ئەندامانی ئۆپێک و ئۆپێک پلەس بە شێوازێکی قۆناغبەندی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بەرز دەکەنەوە و بڕیار وایە لە سەرەتای مانگی تەمووز، سیاسەتێکی نوێ بۆ ئاستی خستەڕووی نەوت پەیڕەو بکەن. لەو بارەیەوە یەکێک لە سەرچاوەکانی راوژێکاری تایبەت بە ئۆپێک ڕایگەیاند" ئەستەمە نەوتی ئەمریکا بگەرێتەوە بازارەکان و سعوودیە دەستەڵاتی زیاتر دەبێت بەسەر بازاڕەکانی نرخدا".

بە گوێرەی دواین پێشبینیەکانی رێکخڕاوی ئۆپێک، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا لە ساڵی 2021ـــدا، بە بڕی 120 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمدەکات، بۆ ئەوەی بگات بە 11.2 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، هەروەها سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوتی بەردینی، پێشبینی دەکرێت تا کۆتای ساڵ ، ئاستی بەرهەمهێنانی بە بڕی 140 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم بکات، و بگات بە 7.15 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، بەڵام هەفتەی ڕابردوو، ئاژانسی وزەی ئەمریکی دواین پێشبینیەکانی بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا خستەڕوو، رایگەیاند"  تا کۆتاییەکانی ساڵ، ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا دەگات بە 11.4 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەیش بەرزترین ئاست دەبێت بەراورد بە سەرەتاییەکانی ساڵی 2020، بەڵام ئەو ڕێژەیە تا ساڵی 2022 بۆ زیاتر لە 11.8 ملیۆن بەرمیل بەرزدەبێتەوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین