ئوردن وادەی دەستپێکی پرۆژەیەکی لە عێراق ئاشکرا دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

پرۆژەی گەیاندنەکانی کارەبا، بە یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی وڵاتی ئوردن دادەنرێن، بە تایبەت بەستنەوەی هێلەکانی کارەبا لەگەڵ هاوسێیەکانی وەک عێراق، میسڕ و سعوودیە.  لەو بارەیەوە وەزارەتی سەرچاوە سروشتیەکانی ئوردن ڕایگەیاند “ پرۆژەی هاوبەشی نێوان ئوردن وعێراق و سعوودیە میسڕ بۆ گەیاندنی هێلەکانی کارەبا لە 2022ــدا کۆتای پێدێت و دەستبەکار دەبێت”.

وەزارەتی سەرچاوە سروشتیەکانی ئوردن لە دواین راپۆرتیدا کە تایبەتە بە چالاکییەکانی وەزارەت لە ساڵی 2020ـــدا بڵاویکردۆتەوە، وڵاتی ئوردن لە ساڵی 2020ــدا ڕێککەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتی میسڕ تازەکردۆتەوە و لەگەڵ عێراقیش ڕێککەوتنێکی بۆ زیادکردنی کارەبا واژووکردووە و قۆناغی یەکەمی تەواو بووە کە بریتییە لە هەناردەکردنی بڕی 1000 گێگاوات کارەبا لە ساڵێکدا.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئوردن لێکتێگەیشتنێکی لەگەڵ فەلەستین واژووکردوە، بە ئامانجی زیادکردنی کارەبا لە 24 مێگاوات بۆ 80 مێگاوات، بۆ ئەم مەبەستە ڕێککەوتنێکی بۆ دروستکردنی وێستگەی الرامە لە سنووری نێوان فەلەستن و ئوردن واژووکردووە، ئەمە جگە لەوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان سعوودیە و ئوردن واژوکراوە.

ئەم هەوڵانەی هەریەکە لە میسر و عێراق و ئوردن لە کاتێکدایە، کە دوای دەستبەکاربوونی حکوومەتەکەی موستەفا کازمی، هەوڵی بەردەوام هەن بۆ پشتگیریکردن لە پرۆژە ڕۆژئاواییەکان و ڕێگریکردن لە هەژموونە فراوانەکانی ئێران و هاوبەشەکانی لەسەر سێکتەرە جیاوازەکانی عێراق.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین