كهشتییهك كراوهته ئامانج كهس خۆى به خاوهنى نازانێت
نوچهنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە چواری تەمووزی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دویچە ولە" بڵاوی کردەوە، کەشتییەکی بارهەڵگر لە ئاوەکانی ئوقیانوسی هیند کراوەتە ئامانج. ئەو هەواڵە سەرەتا لە لایەن تۆڕی میدیایی ئەلمەیادین (کەناڵی نزیک لە حزبوڵای لوبنان) بڵاو کراوە. دوای ئەوە لە کەناڵەکانی کۆماری ئیسلامیدا بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاو کرایەوە.
ئەلمەیادین رایگەیاند، ئەو کەشتییە بارهەڵگرە ئیسرائیلییە. میدیاکانی ئیسرائیلیش سەرەتا ئەو هەواڵەیان پشڕاست کردەوە، بەڵام پاشان راگەیێندرا کۆمپانیا ئیسرائیلییەکە، دوو مانگ پێش ئێستا، ئەو کەشتییەى فرۆشتووە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک دەربارەی ئەو هێرشە رایگەیاند، رەنگە ئێران لەو هێرشەدا دەستی هەبێت. لەو بارەوە ئاژانسی هەواڵی "بی بی سی" نووسیویەتی: بەرپرسێکی ئیسرائیلی رایگەیاندووە پێدەچێت ئەو کەشتییە بە درۆنی ئێرانی یان لە لایەن هێزە دەریاییەکانی ئەو وڵاتەوە کرابێتە ئامانج.
کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئێن ١٢ی ئیسرائیلیش رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە سەبارەت بەوەی کە ئایا ئێران دەستی لەو هێرشەدا هەبووە یان نا.
هەر ئەو کەناڵە رایگەیاندووە، هیچ کەس لەو هێرشەدا گیانی لە دەست نەداوە و زیانێکی کەمیش بەر کەشتییەکە کەوتووە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل بەو کەناڵەی گوتووە، ئەو کەشتییە دوای هێرشەکە، رێگای خۆی گرتووەتە بەر.
کەناڵی ئێن ١٢، سەرەتا رایگەیاندبوو، کۆمپانیای زودیاکی ئیسرائیل خاوەندارێتی ئەو کەشتییە دەکات. بەڵام زودیاک کە نووسینگەی سەرەکی لە لەندەنە، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە رایگەیاند، ئەو هەواڵە راست نییە و ئەوان خاوەنی ئەو کەشتییە نین.
رفینیتیۆ ئایکۆن (ناوەندی شوێنگێڕی ئاراستەی کەشتییەکان) رایگەیاندووە، ئەو کەشتییە بارهەڵگرە، ئاڵای لیبریای هەڵکردبوو. گوتەبێژی حکومەتی ئیمارات تا ئێستا سەبارەت بەو هێرشە هیچ لێدوانێکی نەداوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتەکەی خۆیدا ئاماژەی بە کەشتی ئێرانی خارک کردووە، کە سەرەتاکانی مانگی حوزەیران لە نزیک بەندەری جاسک گڕی گرت و دوای ئەوە نوقم بوو.
ئێران و ئیسرائیل لە چەند مانگی رابردوودا، چەندین جار یەکترییان تۆمەتبار کردووە کە هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکان. لە مانگی نیسانی ئەمساڵیشدا، کەشتییەکی بارهەڵگری ئیسرائیل کرایە ئامانج. هەواڵی هێرشبردن بۆ سەر ئەو کەشتییە سەرەتا لە لایەن ئەلمایەدینەوە بڵاو ببووەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment