هێرشە تیرۆرستیەکان عێراق بێ کارەبا دەکەن کوردستان- عێراق

نوچەنێت

پچرانی کارەبای پارێزگاییەکانی عێراق بەهۆی هێڕشە تیرۆرستیەکان و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، هاوڵاتیان عێراق لە کارەبا بێ بەش دەکەن.

لە درێژە هێڕشە تیرۆرستیەکانی سەر وێستگەکانی کارەبا، ئەمرۆ هێرشێکی تیرۆرستی هیێەکانی گواستنەوەی کۆمپانیاییەکی گواتسنەوەی لە پارێزگای دیالە کردە ئامانج و بێ ئەوەی زیانی گیانی هەبێت، هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای (میرساد -دیالی)ــەیان لە بورجەکانی 33 بۆ 34 کە توانای گواتنەوەی 400 کیلۆ ڤۆت هەیە تەقاندەوە.

لەو بارەیەوە  سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم سالح،  لە بەیاننامەیکدا سەرکۆنەی هێڕشە تیرۆرستیەکانی سەر کەرتی کارەبای عێراق کردوو و وتی" پێویستە هێڕشە تیرۆرستییەکانی سەر کەرتی کارەبای عێراق بوەستێنرێن".

لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا هاتووە، پێویستە ئاسایشی هاوڵاتیانی عێراق پارێزراو بێت لە هێڕشە تیرۆرستیەکان، بە تایبەت لە کەرتە خزمەتگوزارییەکان، بە زوترین کات کار بۆ وەستاندن و پاراستنی هێلەکانی کارەبا بکرێت.

ئەم هێرشانەی سەر کەرتی کارەبای عێراق لە کاتێکدایە، دوێنی چەند هێرشێکی تیرۆرستی خرانە سەر چەند هێڵێکی گواستنەوەی کارەبای مەخموور، بە هۆیەوە هاوڵاتیانی ناوچەکەی بێ کارەبا کرد. هاوکات ڕووداوە بەردەوامەکانی ئەو کەرتە، بووە هۆی کۆبوونەوەی شانەی قەیرانەکانی حکوومەتی عێراق  و چەند بڕیارێک لە لایان سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بڵاوکرانەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین