بەپەلە: عێراق ڕازیبوونی خۆی بە بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس ڕاگەیاند کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزیری نەوتی عێراق ئیحسان عبدولجەبار ئەمڕۆ یەکشەمە، ڕازیبوونی عێراقی بە بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان تا کۆتاییەکانی 2022 راگەیاند، پێشبینی کرد تا کۆتایی 2022 نرخی نەوت لە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک جێگر ببێت.

وەزیری نەوتی عێراق وتیشی" عێراق هاوڕاییە لە گەڵ زیادکردنی بڕی 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە  مانگی ئابی داهاتوو و بەردەوامبوون لەو ئاستەی بەرهەمهێنان تا کۆتایی 2022".

ئەم لێدوانەی وەزیری عێراق لە کاتێکدایە، کۆبووونەوەی ئۆپێک پلەس، دووبارە بۆ بەیانی ڕۆژی دووشەمە دواخرا، هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە بە هۆی بەردەوامی ناڕەزایەتیەکانی وڵاتی ئیماڕاتە لە دیارکردنی مانگی درێژکردنەوەی ڕێککەوتنامەی ئۆپێک پلەس تا کۆتاییەکانی 2022.

بڕیار وایە  ڕێکخراوی ئۆپێک پلەس بە لەبەرچاوگرتنی بازاری خواستی نەوت، بە شێوازێکی قۆناغی، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 400 هەزار بەرمیل زیاد بکات و لە سەرەتای مانگی ئابی داهاتوودا بریارەکە بخاتە بواری جێبەجیکردن، و هاوکات  تا کۆتاییەکانی 2022، بە هەمان ئاست بەردەوام بێت، بەڵام ناڕەزایەتییەکانی وڵاتی ئیمارات، کۆبوونەوەکانی بۆ دوا بڕیار دواخستووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین