داهاتووی کۆمپانیاییە ئەمریکییەکان لە عێراق و دوای سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا کوردستان- عێراق

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، بۆ ڕۆژنامەوانی دووپاتکردووە، هەوڵی جێگرتنەوەی کارەکانی کۆمپانیای ExxonMobilــی دەدەن بە کۆمپانیای تری ئەمریکی، بێ ئەوەی ناوی کۆمپانیایەکە ئاشکرا بکات

دوای سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کۆشکی سپی و کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا، پرسی هاوبەشی کارکردنی ئەمریکا و عێراق لە  پرۆژە نەوتیەکانی ئەو وڵاتە بە گوژمەی  8 ملیار دۆلار، پرسێکی گرنگی ناوەندە جیهانیەکان بوو، بە تایبەت داهاتووی کارکردنی کۆمپانیای ExxonMobilــی  ئەمریکی لە کێلگە نەوتیەکانی عێراق و شوێنگرتنەوەی ئەو کۆمپانیاییە دوای جێهیشتی خاکی عێراق.

موستەفا کازمی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" جێهشتنی کۆمپانیای ExxonMobilـ،  و وەستاندنی کارەکنی لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق، پێوەستە بە چەند ڕێکارێکی ئیداری خودی کۆمپانیاییەکەوە، نەک بارودۆخ و ژینگەی عێراق".

هەروەها وتیشی"  عێراق قەبول ناکات هیچ کۆمپانییەکی تر، جگە لە ئەمریکییەکان شوێنی کارەکانی ExxonMobilـ بگرنەوە".

سەرۆک وەزیرانی عێراق بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی هیچ کۆمپانیاییەکی دیاریکراو بدات، خواستی کارکردنی کۆمپانیایە ئەمریکیەکان بۆ کارکردن لە عێراق دووپاتکردەوە.

ئەم لێدوانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە، وەزیری نەوتی عێراق لە کاتی ئامادە بوونی لە بەردەم لێژنەی پەرلەمانی عێراق، هۆکاری جێهێشتنی کۆمپاناییە بیانیەکان گەراندەوە، بۆ ناسەقامگیری دۆخی عێراق، و نادڵنیایی ژینگەکە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانیان.

هاوکات عێراق بۆ زیادکردنی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانەی بۆ 7 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کار بۆ رازیکردنی کۆمپانیاییە بیانیەکان دەکات لە پێناو کارکردن لە کێلگە نەوتیەکانی عێراق.

سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دانووسەکانی دواین کۆبوونەوەی ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق لە رێککەوتی 26/7/2021 لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆبوویەوە، و بەیاننامەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، بڵاوکرایەوە. بەیاننامە هاوبەشەكە باس لەوە دەكات هەر دوو وڵات دووپاتیان لەسەر گرنگی و بەردەوامبوونی هاوپەیمانی ستراتیژی درێژمەودا كردووەتەوە، كە لە چوارچێوە ستراتیژییەكە  SFA دیاری كراوە و چەندان بابەت لەخۆ دەگرێت كە بریتیین لە: سەقامگیری هەرێمی، تەندروستی گشتی، گۆڕانكاری كەشوهەوا، توانست و سەربەخۆی وزە، هاوكارییە مرۆییەكان، مافەكانی مرۆڤ، هاوكاری ئابووری، ئاڵوگۆڕی كولتووری و فێركاری و چەندان بابەتی تر.

سێکتەری وزەی عێراق، بە پرسێکی گرنگی عێراق دادەنرێت لە سیاسەتی ئەمریکا، بەو پێیەی عێراق دووەم وڵاتی هەناردەکاری نەوتە لە رێکخراوی ئۆپێک و پێگە جوگرافیاییەیەکی وەک دەرگاییەکی ستراتیژی بۆ کەرتی وزەی کەنداو دادەنرێت، جگە لەوەی وەک پردێکی نێوەندگیر بۆ بۆریەکانی گواستنەوەی وزە داندەرێت بۆ بازارەکانی جیهان.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین