ژمارەکان لە قازانجی عێراقدان کوردستان- عێراق

نوچەنێت

داهاتە نەوتییەکانی عێراق لە مانگی تەمووزدا بڵاوکرانەوە، حکوومەتی بەغدا تەنیا لە مانگی تەمووزدا بڕی 58 ملیۆن دۆلاری زیاد چۆتە سەر ئەژمارە داهاتەکانی، چونکە هەر بەرمیل نەوتێکی بە 72 دۆلار فرۆشتووە.

بە گوێرەی دواین ئامارە بڵاوکراوەکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ بازارەکانی دەرەوە، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە.

حکوومەتی عێراق ڕۆژانە بە تێكڕای 2.918 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە نرخی 72 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک هەناردە کردووە، ئەم رێژەیە بەراورد بە مانگی حوزەیران، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و کۆی گشتی نەوتی هەناردەکراو لە مانگێکدا، 90 ملیۆن و 467 هەزار و 794 بەرمیل نەوت بووە.

لەمانگی ڕابردوودا، عێراق بڕی 86 ملیۆن و 765 هەزار و 589 بەرمیل نەوتی هەناردەی بازارەکانی جیهان کردووە، و لە بەرامبەردا بڕی 6 ملیار و 143 ملیۆن و 106 هەزار دۆلاری وەک داهاتی نەوت دەستکەوتووە. بەڵام لە مانگی تەمووزدا بڕی هەناردەکراوی نەوتی عێراق بە شێوەیەکی پێوانەیی هەڵکشاوە و، لە هەمانکاتدا  بەرمیلی نەوتی بە نرخێکی زێدەتر فرۆشتووە، ئەمەیش بۆتە هۆی زیادبوونی داهاتەکانی.

کۆی داهاتی کۆکراوەی حکوومەتی عێراق لە فرۆشتنی نەوتدا، 6 ملیار و513 ملیۆن و 792 هەزار بەرمیل نەوت بووە، ئەمەیش بە واتای زیادبوونی کۆی داهاتەکانی دێت بە بڕی 58 ملیۆن و 995 هەزار و715 دۆلار، بەراورد بە مانگی رابردوو. عێراق زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلاری لە فرۆشتنی نەوت قازانج کردووە.

تۆمارکردنی ئەم ژمارەیە پێوانییە بە بەردەوامی بۆتە هۆی کەمبوونەوەی رێژەی کورتهێنانی بودجەی عێراق، دوای ئەوەی لێکەوتەکانی کۆرۆنا و قەیرانە بەردەوامەکانی ناوچەکە، ئەمەیش وایکردووە عێراق وەک دووەم هەناردەکاری نەوتی رێکخراوی ئۆپێک، سوودمەندی یەکەم بێت لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین