عێراق و سعوودیە ڕێککەوتنێكی تازەیان راگەیاند کوردستان- عێراق

نوچەنێت

پشتبەستنی حکوومەتی عێراق بە وڵاتانی دراوسێ و نەبوونی پلانی درێژ خایەنی ئەو وڵاتە بۆ کەرتی کارەبا،  فاکتەری سەرەکییە لە بەردەوامبوونی قەیرانی بێ کارەبای لە عێراقدا. هەرچەندە بەغدا بۆ چارەسەکردنی گرفتەکانی ڕێگە چارە پێشنیار دەکات، بەڵام بێ ئەنجام بووە. وێڕای هاوردەکردنی وزە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای  عێراق لە ئێران و وەرگرتنی پاڵپشتی دارایی لە ئەمریکا، عێراق دووبارە بۆ چارەسەکردنی گرفتی کارەبای وڵاتەکەی، رێککەوتنێکی تازە لە گەڵ حکوومەتی سعوودیە واژوو دەکات.

ئەمڕۆ وەزیری کارەبای عێراق بە وەکالەت، عادل کەریم، لە رێگەی کۆبوونەوەی ئەلکترۆنیەوە، ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی عێراق و کۆمپانیای ئەکوا پاوەری سعوودیە لە باشووری عێراق ڕاگەیاند.

ئامانجی عێراق لەو ڕێککەوتنە، بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوەیە لە باشووری عێراق، ئەو ڕێککەوتنە لە لایەن ئەکوا پاوەری سعوودیەوە جێبەجێ دەکرێت.

لەبارەی ڕێککەوتنەکە، عادل کەریم وتی" چەندین کۆمپانیای بیانی خواستی کارکردنیان لە سێکتەری کارەبای عێراقدا هەیە، بەڵام ئێمە خوازیارین کار لەگەڵ کۆمپانیای ئەکوا پاوەری سعوودیە بکەین، ئەمەیش دوای چەندین لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی ئێمەیە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبای وڵاتەکەمان".

سەبارەت بە بەرهەمهێنان و بەکاربردنی وزەی جێگرەوە و وزەی خۆر،  کەریم وتی" عێراق خاوەنی ڕووبەرێکی فراوانە لە باشووری وڵاتەکەمان، بۆیە ئێمە دەتوانی سوود لەو تەکنیکە نوێیەی بواری وزە ببینین بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای زیاتر، بۆ ئەو مەبەستە بێگومانین، ئەزموونی کۆمپانیای ئەکوا پاوەری سعوودیە هاوکارێکی بەسوودی عێراق دەبێت".

ئەم رێککەوتنەی حکوومەتی عێراق و سعوودیە لە کاتێکدایە، دوێنی حکوومەتی  ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق ڕاگرت، هاوکات گرنگی ئەو رێککەوتنە خۆبەندە بە پەیوەندیە تازەکانی بەغدا و ریاز، لە بواری وەبەرهێنان، بە تایبەت دوای لووتکەی وڵاتانی دراوسێ کە بڕیار وایە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە لە بەغدا ببەسترێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین