عێراق لە نێوان 6 ملیۆن و 8 ملیۆن بەرمیل نەوتدا کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزیری نەوتی عێراق، ئامانجی حکوومەتی بەغدای بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ 8 ملیۆن بەرمیل تا ساڵی 2027 راگەیاند

حکوومەتی عێراق بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ 8 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا ڕاگەیاند.

وەزیری نەوتی عێراق ، ئیحسان عبدولجەبار بە ئاژانسی هەواڵی عێراق “واع”ــی ڕاگەیاندووە، حکوومەتی بەغدا لە پلانیدایە تاساڵی 2027، ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی لە رۆژێکدا بۆ 8 ملیۆن بەرمیل زیاد بکات. ئامانجی سەرەکی عێراق لەو زیادکردنە، بەرزکردنەوەی و پاڵپشتیکردنی زیادکردنی بودجەی وڵاتە.

ئەم لێدوانەی وەزیری نەوتی عێراق لە کاتێکدایە، لە مانگی تەمووزدا ، عێراق ڕۆژانە 4.6 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە و  ڕۆژانە بە تێكڕای 2.918 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە نرخی 72 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک هەناردە کردووە، ئەم رێژەیە بەراورد بە مانگی حوزەیران، بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و کۆی گشتی نەوتی هەناردەکراو لە مانگێکدا، 90 ملیۆن و 467 هەزار و 794 بەرمیل نەوت بووە. 

بە گوێرەی دواین بڕیاری ئۆپێک پلەس لە 18/7/2021، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە 4.6 ملیۆن بەرمیل بۆ 4.803 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزدەبێتەوە و رۆژانە عێراق 150 هەزار بەرمیل زیاتر بەرهەمدەهێنیت.

 لەو بارەیەوە عاسم جیهاد، وتەبێژی نەوتی عێراق ڕایگەیاند" لە پێناو سەقامگیرکردنی بازارەکان، وڵاتە بەرهەمهێنەکانی نەوت دووبارە سیاسەتی بەرهەمهێنان دادەرێژنەوە".

ئەو ئامانجەی عاسم جیهاد لە کاتێکدایە، لە 13/6/2021، لە کاتی راگەیاندنی کارەکانی دواین پڕۆژەی عێراق بۆ زیادکردنی بەرهەمی نەوتی لە بەندەری خور زبێر، وتەبێژی وەزاەرەتی نەوتی عێراق وتی" ئامانجمان بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانە بۆ 6 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژیکدا". ئەو پرۆژە ستراتیژیەی عێراق کە لە رێگای کۆمپانیایی میتسوبیشی یابانییەوە جێبەجێدەکرێت، لە پێناو زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق و هەناردەکردنیەتی بۆ بازارەکانی جیهان. 

هاوکات وتیشی" لە ئێستادا عێراق دەتوانێت رۆژانە زیاتر لە 5 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت، بەڵام پابەندبوونی عێراق بە بریارەکانی ئۆپێک پلەس، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقت لە 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە هێشتۆتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین