پێشبینیەکان بۆ خواستی نەوت لە 2022ــدا دادەبەزن ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئاژانسی وزەی ئەمریکا، پێشبینیەکانی بۆ خواستی نەوت لە 2022ــدا راگەیاند و دووپاتیکردەوە، گەشەی خواستی جیهان بۆ نەوت لەو ساڵەدا لە 3.72 ملیۆن بەرمیل بۆ 3.62 ملیۆن بەرمیل کەمدەبێتەوە.

ئاژانسی وزەی ئەمریکا لە دواین راپۆرتیدا، پێشبینیەکانی بۆ خواستی نەوت لە 2021 و 2022ــدا خستەروو.

لە ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی وزەی ئەمریکدا هاتووە، خواستی جیهانی بۆ نەوت لە ئەمساڵدا وەک خۆی دەمێنێتەوە و بە بڕی 5.33 ملیۆن بەرمیل گەشە دەکات، بەڵام لە ساڵی داهاتوودا، بڕی گەشی خواستی بازارەکان بۆ نەوت لە 3.72 بۆ 3.62 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمدەبێتەوە.

دابەزینی پێشبینیەکانی ئاژانسی وزەی ئەمریکی لە کاتێکدایە، لە ڕاپۆرتی ئەو ئاژانسە بۆ مانگی حوزەیران/ تەمووزدا هاتووە، گەشەی خواستی بازارەکان بۆ وزە لە ساڵی داهاتوودا  3.72 ملیۆن بەرمیل دەبێت، ئەمە لە کاتێکدایە، کە لە سەرەتای ساڵدا، پێشبینییەکانی ئاژانسی وزەی ئەمریکی بۆ گەشەی خواستی وزە لە 2022ــدا، تەنیا 3.64 ملیۆن بەرمیل بووە.

لە ڕاپۆرتی ئاژانسی وزەی ئەمریکی بۆ بۆ مانگی حوزەیران/ تەمووزدا، پێشبینی کرابوو، ئاستی خستنەرووی نەوت لە دەرەوەی ئۆپێک تەنیا 1.07 ملیۆن بەرمیل بێت، ئەمە لە کاتێکدایە لە ئایاردا 1.17 ملیۆن بەرمیل بووە، بەڵام بۆ مانگی داهاتوو، ئاژانسی وزەی ئەمریکا پێشبینی دەکات، ئاستی خستنەرووی نەوت لە دەرەوەی ڕێکخراوی ئۆپێک  لە 1.07 بلیۆن بەرمیل بۆ 1.11 ملیۆن بەرمیل گەشە بکات و زیاد بکات، هەروەها لە ساڵی داهاتوودا ئەو ئاستە بۆ 3.04 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزدەبێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشبینیەکانی ناوەندە وزەیە ئەمریکییە، بۆ تێربوونی بازارەکان و ئاستی خواست و خستنە ڕوو بە شێوەیەکە، کە بڕی کورتهێنانی ئاستی خستنەروو لە 2022ــدا، تەنیا 1.25 ملیۆن بەرمیل دەبێت و بەراورد بە پێشبینیەکانی رابردوو کە 0.96 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین