دوای داواکاریەکەی بایدن لە سعوودیە ئیمارات، حاکمی تەکساس پەیامێکی توندی بە کۆشکی سپی دا ئابووری جیهان

نوچەنێت

دوای ئەوەی جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا، داوای لە سعوودیە وئیمارات کرد، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن، حاکمی ویلایەتی تەکساس، Greg Abbott، پەیامێکی ئاراستەی کۆشکی سپی کرد و وتی: ئێمە دەتوانین ئەو کارە بکەین ئەگەر ڕێگامان پێ بدەن و نرخی بەنزینیش نزم دەکەینەوە.

حاکمی ویلایەتی تەکساس، Greg Abbott، لە تویتێکدا پەیامێک ئاراستەی کۆشکی سپی دەکات و دەڵیت “ کۆشکی سپی ئازیز ئێمە دەواتین ئەو کارە بکەین”.

ئەم پەیامەی حاکمی ویلایەتی تەکساس لە کاتێکدایە، لە ڕێککەوتی 11/8/2021، کۆشکی سپی داوایەکی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکای بڵاو کردەوە و تیایدا داوا لە سعوودیە ئیمارات دەکات لە پێناو سەقامگیرکردنی بازارەکانی نەوت وکەمکردنەوەی نرخەکانی بەنزین و گەشەی ئابووری جیهان، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن.

هەروەها  Greg Abbott وتیشی “ ویلایەتی تەکساس توانای زیادکردنی ئاستی بەرهەمهینانی ئەو نەوتەی هەیە، ئەگەر  ئیدارەی کۆشی سپی ڕێگامان پێ بدات”

هاوکات ئەوەیشی زیادکرد “ رێگەدان بە کرێکارە ئەمریکەکان بۆزیاد کردنی بەرهەمهێنانی نەوت، دەبێتە هۆی دابەزاندنی نرخی بەنزین ، نەک زیادکردنی بەرهەمهێنان لە لایان ئۆپێک پلەسەوە”.

پەیامی حاکمی ویلایەتی تەکساس بۆ جۆ بایدن “ ناچارمان مەکە پشت بە هاوردەکردنی وزەی بیانی ببەستین”

 بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و ڕێژەی هەڵئاوسانی ئەمریکا، ئیدارەی بایدن ناچارکرد، داوا لە ئەندامە سەرەکییەکانی ڕێکخراوی ئۆپێک (سعوودیە و ئیماڕات) بکات بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت. ئامانجی سەرەکی ئەمریکا لەو داواکارییە، نزمکردنەوەی نرخی بەنزین و دابەزاندنی ڕێژەی هەڵئاوسانە کە رێگری دەکەن لە بواژنەوە و گەشەی ئابووری ئەمریکا.

ئەم داواکاریەی ئەمریکا لە وڵاتە عەرەبیەکان لە کاتێکدایە، لە مانگەکانی حوزەیران/ تەمووز، کاتێك بڕیاری زیادکردنی 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە لایەن ئۆپێک پلەس تا ئابی 2022 پەسەندکرا، ئەمریکا ڕاگەیاند “زۆر بە ئاسانی ئەو بڕیارەی ئۆپێک پلەس بەس نیە بۆ سەقامگیر بوونی بازارەکان”.

هاوکات راوژێکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جیک سولێڤان راگەیاند “ ئێمە لەگەڵ ئەندامانی ئۆپێک پلەس لەسەر هێڵێن بۆ ئەوەی لە کێبرکێی نرخی نەوت، سەقامگیری بۆ بازارەکان بگەڕێنینەوە”.

ویلایەتی تەکساس، بە پایتەختی وزەی ئەمریکا پێناس دەکرێت و ڕێژەی ٪ 42ــی نەوتی ئەمریکا لەو ناوچەیە بەرهەمدێت. لە ساڵی 2020 و دوای لێکەوتە دژوارەکانی کۆرۆنا بۆ سەر کەرتی وزەی ئەو ویلایەتە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە ڕێژەی ٪4 و بۆ 4.87 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزی، لە هەمانکاتدا بە هۆی گۆرانی کەش و هەوا، لە مانگی رابردوودا، ویلایەتی تەکساس رووبەڕووی شەپۆڵیکی  قورس بوویەوە، بەو هۆیەوە کارەبای بەشێکی زۆری ناوچەکە پچرا و پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتی پەکخست.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین