ئیبراهیم رەئیسی پلانی ئێرانی بۆ کەرتی وزە ئاشکرا کرد ئابووری جیهان

نوچەنێت

لە کاتی ئامادەبوونی لە پەرلەمانی ئێران، ئیبراهیم رەئیسی پلانی حکوومەتەکەی لەسێکتەری وزە ئاشکرا کردو رایگەیاند، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئێمە زیادکردنی ئاستی هەناردەکردنی وزەی گرانبەهایە

سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی، لە وتارەکەی خۆیدا لەبەردەم پەرلەمانی ئێران، ئاماژەی بە پلانی حکوومەتەکەی بۆ سێكتەری وزەی ئێران خستەڕوو.

رەئیسی وتی"ئامانجی سەرەکی ئەم حکوومەتە، زیادکردنی ئاستی هەناردەکردنی وزەی گرانبەهای وڵاتەکەمانە".

ئەم وتەیەی سەرۆک کۆماری تازەی ئێران لە کاتێکدایە، لە ساتی بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی  کۆماری ئیسلامی ئێران، دەزگای نوچە ڕاپۆرتێکی شیکاری لەبارەی پلانی داهاتووی سەرۆک کۆماری تازەی ئێران بۆ بواری وزە بڵاو کردەوە و ئاماژەی بە گرنگیدانی ئیبراهیم رەئیسی بۆ بەرهەمهێننانی زیاتری وزەی پترۆکیمیاوی ئێران دا .

ئامانجی رەئیسی لە گرنگیدان بەو بوارەی وزە،پرکردنەوەی خواستی ناوخۆییە لە ڕێگەی زیادکردنی بەرهەمە پترۆکیمیاویەکان ، لە هەمانکاتدا نرخی بەرهەمە پترۆکیمیایەکان زیاترە لە نرخی نەوت و لەکاتی هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی سنوری ئێران دەبێتە هۆی ڕاکێشانی دراوی زیاتری بیانی بۆ ناو بازاری ئێران و لەبەرامبەردا زیادکردنی ئاستی داهاتی تاکە کەسی لە ئێران.

ئەم پلانەی سەرۆک کۆماری ئێران، بە پێچەوانەی پلانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران، حەسەن رۆحانی دادەنرێت، کە ئامانجی رۆحانی لە بواری وزە بریتی بوو لە گەران و دۆزینەوەو بەرهەمهێنانی کێلگەی نەوت و گازی زیاتر، هاوکات بۆ رزگاربوون لە قەیرانەکانی نرخی نەوت و سزایە ئابووریەکان، رەئیسی وزەی پترۆکیمیایی بە باشتر دەزانێت لە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت وگاز.

ئیبراهی رەئیسی بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری سزاییە ئابووریەکانی ئەمریکا، وزەی پترۆکیمیای زیاد دەکات

سەبارەت بە فرۆشتن وهەناردەکردنی نەوتی ئێرانی لە چوارچێوەی سزایە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئابووری ئێران، سەرۆک کۆماری ئێران وتی" ئێران ئەگەر و رێگای زۆری لەبەردەمە بۆ فرۆشتنی نەوتەکەی".

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێران و سەپاندنی سزاییە ئابووریەکان، ئاستی هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی ءئێران بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکرد، بەڵام لە تەموزی 2021ـدا بەراورد بە نیسانی 2019، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران گەیشتە 2.52 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا. لەهەمانکاتدا، وێرای سزاییە ئابووریە بەردەوامەکان بۆ سەر ئابووری ئێران، کێلگەکانی پاڵاوتن لەو وڵاتە بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی وزەی پاڵێراو بە بەرزی مانەوە، بەتایەبت بۆ ولاتی چین.

دوای کۆتایهاتن و دەستبەکاربوونی ئیبراهیم رەئیسی، بڕیار وابوو گەری حەوتەمی دانووستانەکانی ڤیەنا لە 5/8/2021 دەستپێبکەنەوە، بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە، هیچ زانیاریەک لەبارەی کۆبوونەوەکان بە فەرمی بڵاونەکراونەتەوە، ئەمەیش نەبۆتە هۆی دروستبوونی کاریگەریکەی ئەوتۆ لەسەر زیاد بوونی بەرهەمهێنانی نەوتی زیاتری ئێران.

لەو بارەیەوە گەورە راوێژکاری کۆمپانیای Platts Analytics Co، بول شيلدون وتی" دیارنەبوونی هیچ دەرئەنجامێک لە کۆبوونەوەکانی ڤیەنا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانەی ئێران لە 1.5 ملیۆن بەرمیل نەوت تا ئابی 2022 دەهیڵینەوە".

ئێران بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی سزایە ئابووریەکانی هەوڵی فرەچەشنکردنی داهاتەکانی داوە، لە ماوەی رابردوو هەواڵی هاوردەکردنی گازی ئێرانی لە لایان وڵاتانی چین، پاکستان و بەنگلادش، مشتومڕێکی زۆری دروستکرد و ئەو پلانەی ئێرانیان بە ئاستنەنگ دروستکردن لەبەردەم ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ڤیەنا ناوبرد.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین