پەیوەندیى نێوان فەرەنسا و هەرێمى کوردستان  لەسەردەمى نێچیرڤان بارزانى و ئیمانوێل ماکرۆن دا میدیا

نوچەنێت:

ئیمانویڵ ماکرۆن، ئێوارەى ئەمڕۆ (28)ى ئاب دەگاتە هەرێمى کورستان، لەلایەن نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیى لێدەکرێت، بەمەیش دەبێتە پێنجەم دیدارى هەردوو سەررۆک، وەک چاودێرانى سیاسى پێشبینى دەکەن، کۆبوونەوەى هەردوو سەرۆک ئاستى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و فەرەنسا زیاتر بەرەوپێشەوە ببات.

پەیوەندییەکانى فەرەنسا و هەرێمى کوردستان، مێژووییەکى دوورى هەیە، ئەم پەیوەندییە بەردى بناغەکەى دەگەڕێتەوە بۆ (2010) کە ئەوکات بۆ یەکەمجار بە فەرمى سەرۆک بارزانى پێشوازى لێکرا لەلایەن نیکۆلا سارکۆزی لە (15-6-2010)دا، هاتنى ئەمڕۆى ماکرۆن بۆ هەولێر، لەو کاتیەوە دەبێتە دیدارى دوازدەهەمین کوردى ــ فەرەنسییە کە ئەنجام دەدرێت، بەهۆیەشەوە دۆسیەى هەرێمى کوردستان بۆتە دۆسیەکى زۆر گرنگ لە کۆشکى کۆمارى فەرەنسا. 

کاتێ لە (15-6-2010)دا سەرۆک بارزانى بە شێوەیەکى فەرمى لەلایەن نیکۆلا سارکۆزى پێشوازى لێکرا، بۆ یەکەمجار لە مێژووى هەرێمى کوردستاندا سەرۆکى وڵاتێکى زلهێز پێشوازیى لە جەنابى سەرۆک بارزانى کرد، دواتر فرانسۆ هۆلاند چوارجار پێشوازى لە جەنابى سەرۆک بارزانى کرد، لە (2012) و (2014) و (2015) و (2016)، دوو جاریش سەردانى هەرێمى کوردستانى کرد و گفتوگۆى لەگەڵ جەنابى سەرۆک بارزانى هەبوو، کە وایکرد پەیوەندییەکى گەورە دروست بێت لە نێوان هەردوولادا.

ماکرۆن لەبەر کۆمەڵێک هۆکارى بابەتى دەیەوێت گرەو لەسەر نێچیرڤان بارزانى بکات.

 

پێنجەمین کۆبوونەوەى لووتکە

ماکرۆن دواى دەست بەکاربوونى وەک سەرۆک کارى فەرەنسا، تا ئێستا چوار جار  لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى کۆبوونەوە و دیداریان لەگەڵ یەکتر هەبووە. دواى ئەنجامدامى رێفراندۆم لە هەرێمى کوردستان، بەغدا هاوکات لەگەڵ داخستنى دەروازە سنوورى و ئاسمانییەکانى هەردوو فڕۆکخانەى هەولێر و سلێمانى لەسەر کوردستان، سوپاى عێراقیشى خستە جووڵە،  تا ئەوەى کەرکووک داگیرکرا و رووداوەکانى (16)ى ئۆکتۆبەرى بەدواوەهات، لە لایەکى ترەوە لەئاستى هەرێمیش لەلایەن دراوسێیەکانى هەرێمى کوردستان وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر رێفراندۆم ئابلۆقەى ئابووریى خرایەسەر  کوردستان.

نێچیرڤان بارزانى ئەندازیاری پەیوەندیى نێوان حکومەتی هەرێم و فەڕەنسایە بە ئێستاشەوە.

لەنێو وڵاتانى زلهێز و ئەوروپا هەڵوێستێکى ئەوتۆ بەرامبەر هەرێمى کوردستان نەنواندرا، بەڵام لە (2-12-2017) ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆمارى فەرەنسا بە فەرمى لە کۆشکى ئێلیزێ، بە فەرمى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى ئە وکاتى حکوومەتى هەرێم، قوباد تاڵەیانى، جێگرى سەرۆک حکووت پێشوازیى لێکردن، ئەمەیش یەکەم کۆبوونەوەى هەردوو سەرۆک بوو، کە بووە هۆى بەرەوپێشبردنى پەیوەندییە مێژووییەکانى هەرێمى کوردستان و فەرەنسا و شکاندنى ئابلۆقە دپیلۆماسى و ئابوورییەکانى سەر هەرێمى کوردستان.

نێچیرڤان بارزانى و ئیمانویڵ ماکرۆن، جگە لە کۆبوونەوەکەى (2017)، سێ جارى تر دیدار و چاوپێکەوتنیان هەبووە. کۆبوونەوەى دووەم لە (19-7-2019) لە کۆشکى ئیلیزێ بوو، دواى هاتنى ماکرۆن بۆ عێراق لە (2-9-2020) بە جیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوە، دواین جاریش لەسەر بانگهێشتى فەرمى سەرۆک کۆکارى فەرەنسا، لە (30-3-2021)دا، نێچیرڤان بارزانى لە کۆشکى ئیلیزێ  بۆ چوارەمین جار کۆبوونەوە.

بەهێزتربوونى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و فەرەنسا بە بۆچوونى د. عومەر نووردەینى، بە تایبەت لە دواى (2017)وەڕا، پەیوەندى بە کارەکتەرەکانەوە هەیە، بەتایبەت سەرۆکى هەرێمى کوردستان، چونکە کەسایەتێکى کۆکەرەوە و ئاشتیخوازە، خاوەن ئیرادەیەکى سیاسى و بڕیاردانە لە کاتى خۆیدا، هەروەها نێچیرڤان بارزانى بەوە ناسراوە زۆر بایەخ هێزى نەرم دەدات، واتە دەکرێ بڵێن مۆدێلى سیاسەت لەلاى سەرۆکى هەرێم جەنابى کاک نێچیرڤان بارزانى مۆدێلێکى ئاویتە هەیە لە پرنسیپەکانى قوتابخانەى ئایدیالیستى کە بایەخدانە بە هێزى نەرم و پرسى مافەکانى ئافرەتان، ئازادیى ڕادەربڕین، بنەماکانى دیموکراسى، مافى مرۆڤ، بازاڕى ئازاد، بایەخدان بە کەرتى تایبەت.

 

نێچیرڤان بارزانى لەدیدى کۆشکى ئیلیزێ

لە بارەى هۆکارى گرنگى پێدانى فەرەنسا بە هەرێمى کوردستان و کۆبوونەوەى نێچیرڤان بارزانى و ئیمانوێل کرۆن بۆ چەندین جار، د. عادل باخەوان، سەرۆکى سەنتەرى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ توێژێنەوە دەڵێت، کۆبوونەوە و دیدارەکانى نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ ماکرۆن وەک کەسى یەکەمى فەرەنسا، هیچت کات تەشریفاتى نەبووە، 1ونکەماکرۆن کاتى کۆبوونەوە و سەردانى تەشریفاتى نییە، بۆ نموونە کاتێ لە (30-3-2021)دا نێچیرڤان بارزانى و ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆشکى ئیلیزێ کۆبوونەوە، چەندین دۆسیەى زۆر بە پەلەى خرایە سەرمێزى هەردووکیان تاوەکوگفتوگۆى لەسەر بکەن، چونکە لە ناو پەیوەندییەکانى هێزدا، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەپێشى پێشەوەى هەموو ئەو ئەکتەرانەوەیە، کە ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ کۆمەڵێک هۆکارى بابەتى دەیەوێت گرەوى لەسەر بکات.

هەروەها بەهرۆز حەسەن، بەڕێوەبەری پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی، پێیوایە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگی هەیە لە ستراتیجی فەڕەنسادا، بەتایبەت لە ڕووی ئەمنی و ئابوری و کولتوورییەوە، دەشڵێت، لەهەرێمی کوردستان دا، له‌سه‌رده‌مى نوێدا، ئەندازیاری ئەم پەیوەندییە لە نێوان حکومەتی هەرێم و فەڕەنسادا بە ئێستاشەوە دیارە کە “ نێچیرڤان بارزانی” یە، نێچیرڤانی بارزانی بە فەرمی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، لە دوای (١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧) ەوە هەموو ئابڵوقە هەرێمی ونێودەوڵەتییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان لابرد. وەکو واقیعی ساڵانی ڕابردووی حکومەتی هەرێم و دروستکردنی بڕیاری سیاسی ئێستاش لە هەرێمی کوردستان کاراکتەری نێچیرڤان بارزانی لە نێوان هەرێم و عێراق دا، لە نێوان هەرێم و ئێران دا، لە نێوان هەرێم و تورکیادا دەستەبەری پاراستنى باڵانسى هێز و رێبازی ڕەفتارە سیاسییەکانە بەناوی هەرێمی کوردستانەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە