رووسیا داواکاریەکەی ئەمریکای پشت گوێخست و نەوتی زیاد نەکرد ئابووری جیهان

نوچەنێت

کۆبوونەوەی ئۆپێک پلەس کۆتایهات و بە کۆی دەنگ بەرهەمهێنانی نەوت هاوشیوەی مانگی پێشوو مایەوە و ڕووسیا بە ناڕاستەخۆ بە ئەمریکای وت ئێمە لە تواناماندایە نەوت زیاتر بەرهەمبهێنین، بەڵام نامانەوێت نرخ دابەزێنین

دوای کۆبوونەوەکەی ئەندامانی ئۆپێک پلەس، بە کۆی دەنگی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت هاوشێوەی ڕێککەوتنی تەمووز وەک خۆی مایەوە و بەرهەمهێنانی نەوت زیاد نەکرا.

ئەمڕۆ ئەندامانی ئۆپێک پلەس بۆ ڕێکخستنەوەی بازارەکانی نەوت کۆبوونەوە و بڕیاردرا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە زیادکردنی 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بمێنێتەوە تا 4/10/2021 و کۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپێک پلەس لەو ماوەیەدا.

ئۆپێک پلەس “بازاڕەکان پێویستیان بە نەوتی زیاتر نیە”

دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ ئیبراهیم رەئیسی، وەزیری نەوتی ئێران، بۆ یەکەمجار بەشداری کۆبوونەوەی ئۆپێک پلەسی کرد و وتی" سەقامگیری بازارەکانی نەوت و بەردەوامبوون لە هەناردەکردن، پێویستیان بە پێرەوکردنی ئاراستەیەکی نا سیاسی  هەیە بەرامبەر بە بازارەکانی نەوتی جیهانی"

هەروەها وتی" پێویستە ئەمریکا لە سزاییە ئابووریەکانی سەر ئێران پاشەگەز ببێتەوە، و ئێران ئامادەیە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرز بکاتەوە بۆ ئەوەی کورتهێنانی بازارەکان پڕ بکاتەوە".

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، سزاییە ئابووریەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هۆکار بوون بۆ بێ بەشکردنی ولاتەکەی بۆ هەناردەکردنی 1.8 ملیار بەرمیل و داهاتی نەوتی 100 ملیار دۆلار.

هەرچی تایبەتە بە هەڵوێشتی رووسیا، پێش دەستپێکردنی دانووستانەکان، جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا ڕایگەیاند" ڕووسیا توانی زیادەی خستنەڕووی بازارەکانی نەوت ڕابگرێت، بەڵام ئیتر کاتی هاوسەنگ ڕاگرتنی بازارەکانی نەوتە"

هەروەها وتی" رووسیا پابەندی هەر بڕیارێکی ئۆپێک پلەس دەبێت، بەڵام ئێمە لە تواناماندایە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زۆر لەوەی ئێستا بەرزتر بکەینەوە".

 سەبارەت بە ئاستی خواستی بازارەکانی نەوت، جێگری سەرۆک وەزیرانی رووسیا،  ئەلکساندەر نۆڤاک وتی" پێشبینی دەکەم تا کۆتای ساڵی 2021، ئاستی خواستی بازارەکان بۆ نەوت بە بڕی 5.8 بۆ 6 ملیۆن بەرمیل نەوت گەشە بکات".

دوای کۆتای هاتینی کۆبوونەوەی ئۆپێک پلەس، پێشبینی دەکرێت بازارەکانی نەوت تووشی کورتهێنانی خستنەڕوو ببن بە بڕی 900 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە تا کۆتای 2021، بەڵام تا 2022ــدا، ئاستی زیادەی بەرهەمهێنان و خستنەروو بە بڕی 2.5 ملیۆن بەرمیل زیاتر دەبێت لە ئاستی خواستی جیهانی. هاوکات پێشبینیەکان ئەوە دەخەنەڕوو، گەشەی خواست تا کۆتای ساڵ بڕی 5.95 ملیۆن بەرمیل بێت، بەڵام لە ساڵی داهاتوودا تەنیا 3.28 ملیۆن بەرمیل نەوت دەبێت.

ئەم کۆبوونەوەی ڕێکخراوی ئۆپێک پلەس لە کاتێکدابوو ، لە مانگی رابردوودا، بایدن داوای لە سعوودیە و ئیماڕات کرد، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزبکەنەوە، داواکاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ نزمەکردنەوەی نرخەکانی بەنزین و پەرپێدان بە گەشەی ئابووری جیهانی بوو.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین