ئەمریکا لە ڕێگەی لوبنان دانووستان لەگەڵ  سووریا دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

دواکەوتنی دانووستانەکانی ڤیەننا و ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و ئەمریکا، هەوڵەکانی ئەمریکای بۆ دووبارە کارکردنەوە لە هێلی گازی عەرەبی چرترکردۆتەوەو بۆ ئەو مەبەستە ئەمریکا، شاندێکی لوبنانی بۆ دانووستان و هەناردەکردنی وزە بۆ لوبنان بە خاكی سووریاوە رەوانەی دیمەشق کرد

شاندێکی لوبنانی بەسەرپەرشتی جێگری سەرۆک وەزیرانی لوبنان و وەزیری وزەی، بۆ دانووستان لەگەڵ سووریا سەردانی دیمەشقیان کرد.

ئامانجی سەرەکی سەردانەکە دانووستان وگفتوگۆکردنە لە دووبارە کارکردن لە هێلی گازی عەرەبی و هاوکات هەناردەکردنی گازی میسر و کارەبای ئوردنە بۆ لوبنان لە رێگەی خاکی سووریاوە.

ئەم سەردانە فەرمیەی لوبان دوای بڕیاری ئیدارەی جۆ بایدن دیت بۆ رەزامەندی دەربڕین لە هەناردەکردنی گازی میسر بۆ لوبنان و چارەسەرکرنی کێشەو قەیرانی لوبنان

شاندەکە لە لایانەن هەریەکە لە وەزیری دەرەوەی سووریا و وەزیری وزە پێشوازیان لێکراو، هاوکات خواستی وڵاتی سووریایان بۆ هەماهەنگیکردن لە دەستپێکردنی ئەو پرۆژەیە بە لوبنانیەکان راگەیاند و لێژنەیەکی هاوبەشیان بۆ چاودێری کردنی کارەکان پێکهێنا.

لە ڕێکەوتی 20/8/2021، هەرەیەکە لە میشال و عۆن سەرۆکی لوبنان و دوروسی شیا باڵیۆزی ئەمریکا لە بەیروت،کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا، باڵیۆزی ئەمریکا بڕیاری ئیدارەی بایدنی بۆ هاوکاریکردنی لوبنان و چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای وڵاتەکەی بە سەرۆکی لوبان ڕاگەیاند.

پێشنیار و بڕیاری ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای لوبنان، دابینکردنی وزەی کارەبای وڵاتی ئوردنە لە رێگەی سووریا وهاوکات  دابینکردنی گازی ولاتی میسڕە بۆ ئوردن لەپێناو دابینکردنی کارەبای خوازراوی لوبنان و بەستنەوەی تۆڕەکانی کارەبای لوبان و ئوردن.

دوای جەنگەکانی سووریا و ناوچەکە، ئەمریکا کار بۆ دەستپێکردنەوەی هێڵی گازی عەرەبی دەکات، ئامانج لە پرۆژەکە، بەستنەوەی کێلگە گازییەکانی میسر و ئوردن وسووریا وعێراقە.

لە ماوەی رابردوودا، هەریەکە لە عیراق، ئوردن و میسر، ڕێککەوتنیان بۆ دووبارە کارکردن لە پرۆژەی هێڵی گازی عەرەبی راگەیاند، ئامنج لەو رێککەوتنە دووبارە هەناردەکردنی گازی میسرە بۆ وڵاتانی ئوردن، لوبنان و سووریا لەوێشەوە بۆ تورکیا و ئەورووپا.

پڕۆژەکە بە درێژایی 1200 کیلۆمەتر و بە گوژمەی 1.2 ملیار دۆلار بە وڵاتانی ناوچەکە تێپەردەبێت و  ئەگەر تەواو ببێت و بکەوێتە کار ساڵانە 10 ملیار پێ سیجا گازی ناوچەکە هەناردەی بازاڕەکانی ئەورووپا دەکات

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین