سووریا: تەقاندنەوەی هێڵی گازی عەرەبی کارەکانی لە ناوچەی باشوور وەستاند ئابووری جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی نەوت وسەرچاوە سروشتیەکانی سووریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند “هێڵی گازی عەرەبی لە ناوچەی حەران لە نزیک بارکە، رووبەڕووی هێرشی تیرۆرستی بۆتەوە، بەو هۆیەشەوە کارکردن لەو هێلە لەناوچەی باشوور وەستاندووە، هاوکات بۆتە هۆی پچرانی کارەبا بەشێک لە وێستگەکانی کارەبا”.

هەروەها وتیشی" لێژنەیەکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی دواین زیانەکان و دووبارە کارکردن لە هێلی گازی عەرەبی پێکهێنراوە  و هەوڵ دەدرێت لە زووترین کات دەست بکرێتەوە بە کارەکان "

ئەم هەوڵە تیرۆرستانەی باشووری سووریا لە کاتێکدان ، بە هۆی ڕێککەوتنە پێش وەختەکانی وڵاتانی دراوسێ ی سووریا و هەولەکان بۆ ڕێککەوتنی ئەمریکا و رووسیا، کار بۆ دووبارە دەستپێکردنی هێلی گازی عەرەبی دەکرێت، و لەوماوەی ڕابردوودا، بە رپرسانی لوبنان بە فەرمی سەردانی سووریایان کردووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین