بەریتانیا بەڵێنەکەی بردە سەر ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەریتانیا بۆ جێبەجێکردنی پلانی گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی، یەکەم گەشتی فرۆکەوانی بە بەکاربردنی وزەی جێگرەوە ئەنجامدا، و رایگەیاند، ئەم هەنگاوە هۆکارە لە کەمکردنەوەی رێژەی ٪35ــی بەرهەمهێنانی گازەی دژی ژینگە

کۆمپانیای فرۆکەوانی بەریتانی، بەڵێنی دیدگای وڵاتەکەی  بۆ گەیشتن بەسیاسەتی سفر کاربۆنی تا 2050 جێبەجێکرد و یەکەم گەشتی فرۆکەوانی بە بەکاربردنی وزەی دۆستی ژینگە ئەنجامدا.

لەبارەی گەشتەکە، کۆمپانیایە بەریتانیەکە ڕایگەیاند" ڕێڕە و ئاراستەی ئەو گەشتە بۆ ئەو هەمان ئەو ناوچەیە بووە، کاتێک وڵاتی بەریتانیا لە ساڵی 2010 بۆ تاقیکردنەوەی تازەترین فرۆکەی بەریتانی و نیشاندانی پێشکەوتنی پیشەسازی وڵاتەکەی ئەو رێرەوەی بەکارهێناوە.

فرۆکەکە لە فرۆکەخانەی London Heathrow بۆ فرۆکەخانەی  Glasgow Airport ئەنجامدراوە و وزەی دابینکراوی فرۆکەکە لە لایان کۆماپانیای BPــی بەریتانیەوە دابینکرابوو.

جیاوازی ئەم گەشتەی فرۆکەخانەی بەریتانیا، بەراورد بەگەشتەکانی تر، کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنە بە رێژەی ٪35.

سەرۆکی کۆمپانیای هێڵی فرۆکەوانی بەریتانیا لەبارەی ئەو هەنگاوەی کۆمپانیایەکەیان وتی" ئەو هەنگاوەی ئێمە، بەڵگەیەکی گرنگە بۆ دەستپێکردن و گەیشتن بە ئامانجەکەمان"

هەروەها وتیشی" لە ئەنجامی کارکردنی هاوبەشمان لەگەڵ کۆمپانیایە پیشەسازیەکانی بەریتانیا، توانیومانە رێژەی ٪62 لە بەرهەمهێنانی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆنی دژ بە ژینگە  بەراورد بە سەدەی رابردوو کەمبکەینەوە".

ئەم هەنگاوەی بەریتانیا لە کاتێکدایە، حکوومەتی لەندەن، پلانی گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی تا 2050 دارشتووە و  لە نۆڤەمبەری 2021ــدا، سەرکردایەتی کۆربەندی GOP26 دەکات، بۆ پرسەکانی گۆرانی کەشوهەوا و بەرهەمهێنانی وزەی جێگرەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین