بانکێکی ئەمریکی: نرخی نەوت دەگات بە 85 دۆلار
نوچەنێت
بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی، گۆڵدن ساکس، پێشبینی دەکات نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک بگات بە 85 دۆلار.
بانکە ئەمریکیەکە پێشبینیەکان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، لەسەر چەند بنەمایەک ئاشکرا کرد و رایگەیاند" زیادبوونی خواستی بەردەوامی بازارەکان بۆ نەوت وێرای بەرزی لە نرخەکان و هاتنی زستانێکی ساردی ئەورووپا و ئاسیا نرخەکانی نەوت بۆ 85 دۆلار بەرز دەکەنەوە"
لە بەیاننامەی فەرمی بانکی گۆڵدن ساکسدا هاتووە" هاتنی زستانێکی ساردلە کۆتاییەکانی 2021، ئاستی خواستی جیهان بۆ نەوت بە بڕی 900 هەزار بەرمیل زیاد دەکات، ئەمەیش فاکتەرێکی بەهێزە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت".
ئەم پێشبینیانەی بانکە ئەمریکەیە لە کاتێکدایە، لە راپۆرتەکانی پێشووتریدا، پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت نەوتی بۆ 80دۆلار کردبوو، بەڵام نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما سەرمای توندی زستان یەکێکە لە هۆکارەکانی پشت زیادبوونی پێشبینیەکان بە 5 دۆلار.
لە 13/9/2021، دەزگای نوچە، پێشبینیەکانی بانکی ئەمریکا Bank Of America بۆ نرخەکانی نەوت بڵاوکردەوە، ئەگەرەکانی بۆ گەیشتنی نرخی نەوت بۆ 100 دۆلار ئاشکرا کرد.
ئەگەری هەیە زستانی ئەمساڵ زۆر سەخت بێت و بەوهۆیەوە نرخەکانی نەوت بۆ 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزببنەوە”.
بە گوێرەی پێشبینیەکانی بانکی ئەمریکا Bank Of America، زستانی ساردی 2021 ، ئەگەرەکان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 100 دۆلار تا شەش مانگی یەکەمی 2022 بەهێزتر دەکەن و ئەمەیش بە واتای بەرزبوونەوەی خواستی نەوت دێت بە بڕی زیاتر لە دووملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە .
پێشبینیەکان بۆ زستانێکی سارد و کەمبوونەوەی ڕێژەی یەدەگی وێستەگە عەمبارکراوەکانی ئەورووپا بۆ گازی سروشتی و زیادبوونی خواستی وڵاتان بۆ کارەبا و کەمی ڕێژەی هەناردەکردنی گاز بۆ بازارەکانی ئەورووپا، یەکێکی ترن لە فاکتەرەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ئاسۆیی لەگەڵ نرخی گازی سروشتی لە چەند مانگی داهاتوودا.
لەوبارەیەوە گۆڵدن ساکس دەڵێت" بۆ ئەوەی نرخی نەوت 80 دۆلار تێبپەڕێنێت، ئەوا پێویستە نرخەکانی گازی سروشتی لە نێوان 24 بۆ 25 دۆلار بۆ هەرە یەکەیەکی گەرمی بەریتانی بێت، کە لەئێستادا نرخەکان 23.5 بۆ 25.5 دۆلارن"
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment