عێراق پرۆژەی هێـڵی نەوتی عێراق - تورکیا لەگەڵ ئەنقەرە تاوتوێ دەکات
نوچەنێت
وەزیری نەوتی عێراق و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق سەبارەی بە نوێکردنەوە و دووبارە کارکردن لە هێڵی عێراق - تورکیا کۆبوونەوە.
بە گوێرەی بەیاننامەی فەرمی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئامانجی سەرەکی لەو کۆبوونەوەیە هاوبەشە، بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان عێراق تورکیایە لە کارکردنی کۆمپانیایە تورکیەکان لە بواری نەوت وگاز، لەپێناو بەرهەمهێنان و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراقی.
لەهەمانکاتدا، دووبارە هەماهەنگی و کارکردنەوەی هەردوو وڵات لە هێڵی ستراتیژی عێراق - تورکیا، بۆ بەیەکبەستنەوەی کێڵگە نەوتیەکانی باشووری عێراق بە بەندەرەکانی تورکیا، تەوەرێکی تری گفتوگۆیەکانی نێوانیان بوو.
لە بەیاننامەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە، عێراق و تورکیا هەماهەنگی زیاتر دەکەن بۆ بەیەکبەستنەوەی کاڵایە بازرگانییەکان لە ناوچەکانی باشوور بۆ باکوور لە رێگای بەندەری فاوەوە، هەروەها ئامانجی عێراق دروستکردن و بونیاتنانی هێڵی شەمەندەفەریە لەنێوان تورکیاو عێراق.
عێراق دەیەوێت نەوت و گازی کەنداوی فارس بگوازێتەوە بۆ بازارەکانی تورکیا وئەورووپا
ئیحسان عبدولجەبار خواستی وڵاتەکەی بۆ کارکردنی کۆمپانیاییە تورکیەکان لە کەرتی نەوت وگاز دەربری و وتی" حکوومەتی عێراق هەوڵ دەدات ژینگەیەکی لەبار و ئارام بۆ وەبەرهێنەرە بینایەکان دابین بکات و عێراق تورکیا خاوەن مێژوویەکی ستراتیژی پێکەوە کارکردنن"
هەروەها وتیشی" بەردەوام دەبین لە پێکەوە کارکردن لەگەڵ کۆمپانییە تورکییەکان".
لە لایەن خۆشیەوە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، خواستی کارکردنی کۆمپانیاییە تورکیەکان لە خاکی عێراق دووپاتکردەوە بە تایبەت لە بواری نەوت گاز .
کۆبوونەوەی هاوبەشی تورکیا وعێراق لە کاتێکدایە کە عێراق خواستی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ 8 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە تا ساڵی 2027.
هەروەها لە نیسانی 2021ــدا، بە بیانووی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەرەکانی تورکیا بێ گەرانەوە بۆ حکوومەتی عێراق، بەغدا داوای پێنداوەی بڕی 27 ملیار قەرزی فرۆشتنی نەوتی لە تورکیا کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment