عێراق پلانێکی پێنچ ساڵە بۆ بەرهەمهێنانی 8 ملیۆن بەرمیل ڕادەگەینێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت

حكوومەتی عێراق دوای واژووکردنی گرێبەستی فرەچەشن لە گەڵ کۆمپانیاییە ئەمریکی و، ئەورووپی، چینی و ڕووسیەکان، لە چوارچێوەی پلانەکانی کۆمپانیای نیشتمانی عێراق پلانی 5 سالەی بۆ بەرهەمهێنانی 8 ملیۆن بەرمیل نەوت ئاشکرا کرد

کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق، پێناو زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق، پلانێکی پێنچ ساڵەی بۆ بەرهەمهێنانی 8 ملیۆن بەرمیل تا ساڵی 2027 ئاشکرا کرد.

لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکی باڵا، وەکیل وەزیری نەوتی عێراق، حامد يونس لەبارەی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق وتی" لەپێناو زیادکردنی بڕی بودجە و میزانەی حکوومەتی عێراق، کار بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەکەین".

ئەجێندای  سەرەکی کۆبوونەوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، سێ تەوەری سەرەکی بوون، ئەوانیش: پلانی زیادکردن و هەناردەکانی نەوتی زیاتر، پلانی زیادکردن و وەبەرهێنان لە گازی سروشتی، پلانی هاندان و زیاتر کردنی پرۆسەی دۆزینەوەی نەوت وگاز.

لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر بەرنامە و پرۆگرامەکانی لایانە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای کۆبوونەوەکە لەسەر بنەمای ستراتیژیەتی عێراق بۆ گەیشتن بە بەرهەمهێنانی 8 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە 5 ساڵی داهاتوودا.

وەزیری نەوتی عێراق ئیحسان عبدولجەبار لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتیکردەوە، بە هاوکاری هەموو لایەک لە جێبەجێکردنی پلانەکانمان  بەردەوام دەبین بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەمان،  و کاری جدی بۆ پەرەپێدانی کێلگەی نەوتی  بن عمر لە پارێزگای بەسرە دەکەین بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی سووک و گازی هاوشانی.

لەهەمانکاتدا وەزیری نەوتی عێراق، ڕۆلی کۆمپانیای نیشتمانی عێراقی لە پەرەپێدانی کەرتی وزەی وڵاتەکەی بەرز نرخاند و رایگەیاند" کۆمپانیای نیشتمانی عێراق کەرەستەی لەباری لەبەردەستە بۆ گەیشتن بە ئامانجی عێراق لە کەرتی وزە".

لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی پلانی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 8 ملیۆن بەرمیل، سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراقی، باسم محمد خضير وتی" کۆمپانیاکەمان بۆ پێرەوەکردنی پلانی پێنچ سالەی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، پلانێکمان لەسەر دوو تەوەری سەرەکی خستەروو"

لەبارەی تەوەرەکان وتیشی" تەوەری یەکەمی پلانمان، گەڕان و دۆزینەوەی دووانی سیانی  فراوانە  لە پارێزگاکانی باکوور بۆ باشوور و تەوەری دووەم هەڵکەندنی ئەو ناوچە دۆزراوانەیە بۆ زیادکردنی یەدەگی نەوت و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت وگاز".

پلانی زیادکردنی نەوتی عێراق لە کاتێکدایە، لە 15/8/2021، حکوومەتی بەغدا بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان  رێککەوتنی تازە لەگەڵ کۆمپانیاییە چینی و ئەمریکی ئەورووپیەکان واژوو کرد و 37 بیرە نەوتی تازەی لێدان.

لە ئێستادا عێراق  زیاتر لە 4.803 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژیکدا بەرهەمدەهێنیت و ئامانجیەتی تا 2027 ئەو رێژەیە بۆ 8 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرز بکاتەوە. 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین