ئۆپێک پێشبینیەکانی بۆ خواستی نەوت تا کۆتاییەکانی 2021ــدا ئاشکرا کرد ئابووری جیهان

نوچەنێت

سەڕەڕای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت و زیادبوونی خواستی بازارەکانی بۆسەر نەوت، ئۆپێک پێشبینی دەکات خواستی بازارەکان بۆسەر نەوت تا کۆتای ساڵ بە بڕی 200 هەزار بەرمیل کەمبکات و جیهان تەنیا 96.60 ملیۆن بەرمیل نەوت بەکار ببات

رێکخراوی هەناردەکاری نەوت OPEC ، لە دواین ڕاپۆرتیدا کە ئەمڕۆ چواشەمە بڵاوبۆتەوە، پێشبینیەکانی بۆ خواستی بازارەکانی جیهان بۆ نەوت لە 2021ــدا خستەڕوو.

لە ڕاپۆرتەکەی ئۆپێکدا هاتووە، خواستی بازارەکانی وزە بۆ نەوت لە ساڵی داهاتوودا تەنیا 96.60 ملیۆن بەرمیل نەوت دەبێت لە ڕۆژێکدا، ئەمەیش بەواتای نزمبوونەوەی ئاستی پێشبینیەکانی ئۆپێک دێت لە مانگی رابردوو، کاتێک پێشبینیەکانی بۆ گەشەی خواستی بە 6 ملیۆن بەرمیل نەوت مەزندە کردبوو، بەلام  ئەمڕۆ ئەو پێشبینییە بۆ 5.8 ملیۆن بەرمیل نەوت دووپاتکردووە.

بە گوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکەی ئۆپێک بێت، ئاستی خستنەرووی نەوت لە مانگی ئابدا بە بڕی 0.6 ملیۆن بەرمیل نەوت دابەزیووە و ئاشکرای دەکات، هۆکاری سەرەکی ئەو دابەزینە زریانەکانی ئایدای ئەمریکا و سووتای کێڵگەکانی کەنداوی مەکسیک بووە.

ئاشکراکردنی ئەو داتا وزانیاریانەی ئۆپێک لە کاتێکدان، لە مانگی رابردووە قەیرانی نرخی وزە، بەرۆکی بازارەکانی ئەورووپای گرتووە و بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکانی نەوت گاز. لە هەمانکاتدا، وڵاتە بەکاربەرەکانی وزە بە تایبەت گازی سروشتی بەهۆی گرانبوونی نرخەکانی گاز، پەنایان بردۆتە بەر بەکاربردنی نەوت و خواستی سەر نەوتیش بەردەوامە لە هەڵکشان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین