سووریا وئیمارات ڕێککەوتنی تازە واژوو دەکەن ئابووری جیهان

نوچەنێت

حکوومەتی سووریا لە کەرتی وزە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماڕاتی بۆ دروستکردنی وێستگەیەکی کارۆ ڕووناکی بۆ بەرهەمهێنانی 300 مێگاوات کارەبا واژووکرد

 حکوومەتی سووریا، ڕێککەوتنی دیمەشق و کۆمپانیایەکی ئیماراتی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا ئاشکرا کرد.

وەزیری ئابووری و بازرگانی دەرەکی سووریا محمد سامر خەلیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دوێنێ سێشەمە ئەنجوومەنی وەزیرانی سووریا ڕێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماڕاتی بۆ بەرهەمهێنانی 300 مێگاوات کارەبا واژوو کردووە"

خەلیل وتیشی" ئەم رێککەوتنە بە دەرگایەکی گرنگ دادەنرێت بۆ کارکردنی کۆمپانیاییە بیانەکان لە خاکی سووریا"

لەوبارەیەوە ئاژانسی سانای سووری سەر بە حکوومەتی دیمەشق لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژە بە هەوڵەکانی حکوومەتی سووریا بۆ کارکردنی کۆمپانیاییە بیانیەکان و وەبەرهێنان لە خاکی سووریا دووپات دەکاتەوە.

لە راپۆرتەکدا هاتووە، حکوومەتی سووریا هەوڵەکانی هەریەکە لە رووسیا و چین بەرز دەنرخێنێت بۆ دووبارە کاکردن بۆ بونیاتنانەوەی ئابووری سووریا و کارکردنی کۆمپانیایە بیانیەکانی تر.

ئەم ڕێککەوتنەی سووریا وئیماڕات لە کاتێکدایە ، لە 4/10/2021 و لە کاتی کردنەوەی کۆربەندی Expo 2020،  وەزیرانی ئابووری ئیماڕات و سووریا لە دووبەی کۆبوونەوە و  هەماهەنگی دوو لایەنەیان بۆ دووبارە کارکردنی کۆمپانیایە ئیماراتیەکان لە خاکی سووریا دووپاتکردەوە.

لە وەڵامی پرسیاری راکێشانی گاز و کارەبای میسری بۆ خاکی لوبنان لە ڕێگەی سنوورەکانی سووریا و گرنگیەکەی بۆ ئابووری دیمەشق، وەزیری ئابووری و بازرگانی دەرەکی سووریا وتی" سووریا سوود لەو پرۆژەیە دەبینێت و ئەنجامی باشی دەبێت بۆ ئابووریەکەی"

واژووکردنی ڕێککەوتنی نێوان سووریا و ئیمارات لە کاتێکداتە،  وەزیری ئابووری و بازرگانی دەرەکی سووریا محمد سامر خەلیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" هەرچەندە زیانەکانی جەنگی سووریا ئەژمار ناکرێن، بەڵام کەرتی نەوت و کارەبای سووریا لە ماوەی رابردوودا 195 ملیار دۆلار بووە"

بە گوێرەی قسەکانی وەزیری ئابووری سووریا بێت تا ساڵی 2020، زیانەکانی کەرتی نەوت 95 ملیار دۆلار و زیانەکانی کەرتی کارەبا بە 100 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین