هۆشدرایەک لە ڤلادمیر پوتینەوە بۆ جیهان ئابووری جیهان

نوچەنێت

کەمکردنەوەی پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی نەوت وگاز و بەرزبوونەوەی خواستی جیهان بۆ نەوت، دەبنە هۆی گرانبوونی زیاتری نرخی نەوت . سەرۆکی رووسیا لەوبارەیەوە هۆشداری بە جیهان دەدات و دووپاتیدەکاتەوە رۆژێک دێت جیهان بێ نەوت دەبێت

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادمیر پوتین لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆربەندی ڤالدای ناودەوڵەتی تایبەت بە وەبەرهێنانی وزەی کاربۆنی هۆشداریەکی بە جیهاندا.

پوتین وتی" ئەگەر وەبەرهێنان لە بەرهەمهێنانی زیاتری نەوت و گاز نەکەین، ئەوا رووبەرووی قەیرانێکی سەخت دەبینەوە"

هەروەها وتیشی" ڕۆژێک دێت خواستی سەر نەوت زیاد دەبێت، بەڵام ئەو کات نەوت بوونی نابێت".

سەبارەت بە پلانی وڵاتانی ئەورووپا و پێرەوکردنی سیاسەتی سفر کاربۆنی و بەرهەمهێنانی وزەی سەوز، سەرۆکی رووسیا وتی" وڵاتە ئەورووپیەکان بە بیانووی گۆرانی کەشوهەوا و پاراستنی ژینگە پشتیان لە وەبەرهێنانی نەوت و گاز کردووە بۆ ئەوەی پەلە بکەن لە گۆرانی پیشەسازی وزە، ئەمەیش هۆکاری سەرەکی دروستبوونی قەیرانی ئێستای نرخی نەوت گازە لە بازارەکانی جیهاندا".

بۆ چارەسەرەکردنی قەیرانی گازی سروشتی لە بازارەکانی ئەورووپا، پوتین جەختی لەوە کردەوە هەر کاتێک حکوومەتی ئەلمانیا ڕەزامەندی دا بۆ هەناردەکردنی گازی ڕووسیا لە رێگەی پرۆژەی نۆرد ستێرم 2 ، ئامادەین بەیانی، زیاتر 17.5 ملیار پێ سیجا گازی رووسیا بۆ بازارەکانی ئەورووپا دابین بکەین.

سەرۆکی رووسیا لە بارەی تەواوکردنی بەشی دووەمی گواستنەوەی وزەی رووسیا لە ژیر دەریایی بەلتیک و گەیشتنی بۆ ئەڵمانیا وتی" چاوەڕێی حکوومەتی ئەلمانیاین بۆ تەواوکردنی بەشی دووەمی پرۆژەی نورد ستێرم 2 لە دیسمەبەری ئەمساڵدا"

هاوکاتی وتیشی" کورتهێنانی گازی سروشتی لە بازارەکانی ئەورووپا بۆ 70 ملیار پێ سیجا بەرزدەبێتەوە، بەلام ئێمە لەڕێگەی پرۆژەی نۆرد ستێم 2 دەتوانین، زیاتر لە 55 ملیار پێ سیجای گازی سروشتی دابین بکەین تەنیا لە هێڵی دووەمی".

لەبارەی گرنگی پرۆژەی نۆرد ستێرم 2 و کاریگەری بۆ بنەمایەکانی گۆرانی کەشوهەوا، پوتین ئاشکرای کرد" رێژەی بەرهەمهێنانی گازی دوانە ئۆسیدی کاربۆن لە ڕێگەی ئەو پرۆژەیە5.6 جار کەمترە لە هەناردەکردنی وزە لە رێگەی سنوورەکانی ئۆکرانیا".

پوتین ئەوەیشی زیادکرد" گازی رووسی رێژەی بەرهەمهێنانی گازی دژی ژینگەی 3.3 جار کەمترە لە گازی LNGــی ئەمریکی، بۆیە پێویستە ئەورووپیەکان یاساکانی پاراستنی ژینگە لەسەر گواستنەوەی گاز لە سنوورەکانی ئۆکرانیا جێبەجێ بکەن نەک رووسیا".

پوتین" نرخی گازی رووسیا چوارهێندە کەمترە لە ئەو گازەی بە خێرای دابین دەکڕێت، چونکە ئێمە خاوەن گرێبەستی دوور مەوداین"

 

سەرۆکی رووسیا سەبارەت نرخی گازی سروشتی و دروستبوونی قەیرانی نرخی گاز لە بازارەکانی ئەورووپا ئاماژەی بەچەند هۆکاری سەرەکی پشت دروستبوونی ئەو قەیرانە داو وتی" سیاسەتی ئەم دوایەی وڵاتانی ئەم دوایە، پێرەوکردنی سیاسەتی کرینی گازی خێرا و دوورکەوتنە بوو لە گرێبەستی دوور مەودا، ئەمەیش بووە هۆی کورتهێنان لە گاز و نا دڵنیای لە دابینکردنی خواستی داواکراو"

لەهەمانکاتدا خەجتی لەوەیش کردەوە" لە ساڵی 2021 دابینکردنی گاز بۆ بازارەکانی ئاسیا و ئەمریکای لاتین، قازانجی زیاتر بوو لە دابینکردنی گاز بۆ بازارەکانی ئەورووپا، ئەمەیش هۆکار بوو لە دروستبوونی قەیران لە ئەورووپا".

هۆشداریەکانی سەرۆکی رووسیا لە کاتێکدان، کە زیادبووونی خواستی گازی سروشتی و گرانبوونی نرخەکانی، بووە هۆی زیادبوونی خواستی زیاتر بۆسەر نەوت، ئەمەیش نرخەکانی نەوتی بۆ ئاستێکی فراوان بەرزکردەوە، بەڵام کەمبوونەوەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە نەوت وگازی زیاتر،ئەگەرەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وگەیشتنی بە 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەهێزترکردوون، تەنانەت سەرۆکی رووسیا و وەزیری نەوتی عێراق ئەو راستیەیان دووپاتکردەوە.

ئەو هۆکارانەی لەلایەن سەرکردەکانی جیهان ئاماژەیان پێ دەرێت بۆ دروستبوونی قەیرانی گاز لە بازارەکانی ئەورووپا، بوونە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی گاز بۆ 2000 دۆلار بۆ هەر 1000 پێ سێجای گاز.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین