وەزارەتی پلاندانانی عێراق: ڕێژەی هەڵئاوسان دابەزیووە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتی پلاندانانی عێراق، وێرای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، ئاشکرای دەکات لە مانگی ڕابردوو، ڕێژەی هەڵئاوسان ٪0.7 دابەزیووە و بەڵام لەسەر ئاستی ساڵانە، ڕێژەکە بۆ ٪4.3 بەرزبۆتەوە.

ئەمڕۆ شەمە ڕێککەوتی 23/10/2021، وەزارەتی پلان دانانی عێراق، ڕێژەی هەڵئاوسانی لە بازارەکانی عێراق ئاشکرا کرد.

بە گوێرەی زانیاریەکانی وەزارەتەکەی عێراق، لە مانگی سێپتێمبەردا، ئاستی هەڵئاوسان بە ڕێژەی ٪0.7 دابەزیووە و بەڵام ئەو رێژەیە لەسەر ئاستی ساڵانە بە ڕێژەی ٪7.3 بەرزبۆتەوە.

راگەیاندنی ڕێژەی هەڵئاوسان لە بازارەکانی عێراق لە کاتێکدایە، بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە و لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا و هەروەها دابەزینی  بەهای دراوی عێراقی، کاریگەری زۆری لە سەر گەشەی ئابووری عێراق دروستکردووە.

هاوکات بانکی ناودەوڵەتی لە دواین راپۆرتیدا، هۆشداری لەبارەی هەڵکشانی زیاتری ڕێژەی هەڵئاوساندا، بە تایبەت لە هاوردەکارانی وزە، ئەگەر نرخی نەوت بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە.

لە هەفتەی ڕابردوو، وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی کرد، نرخی نەوت بۆ 100 دۆلار بەرزدەبێتەوە و بەرەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە.

مانگی ئابی رابردوو، حکوومەتی عێراق و وەزارەتی پلاندانانی عێراق، بە وەرگرتنی نرخی 333 کاڵا وەک سامپل و نموونە، ڕێژەی هەڵئاوسانی بازاڕەکانی عێراقیان دیاریکرد، کە ئەو کاڵایانەی ڕێژەی ٪88ــی کۆی تێچووەکانی ڕۆژانەی هاوڵاتی عێراقی پێک دەهێنن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین